دادگای كارگێڕی: دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن ديارى بكرێن

0

دادگای كارگێڕی : دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن ديارى بكرێنslemany

نوچەنێت

دانانی پارێزگاری سلێمانی، بووەتە ئەو گرێکوێرە سیاسیەی،کە چەندین دانشتنی ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی شارەکە توانای کردنەوەی نەبوو، هەموو دانیشتنەکانی ئەو ئەنجومەنەش بەکراوەیی دەسپێردرایە دانیشتنێکی تر، بۆ كۆتایهێنان بەو گرفتە دادگای كارگێڕی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەكراوەیی هەڵوەشادنەوە، و بەپێی بڕیاری ئەو دادگایە دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن ديارى بكرێن.

چەندین مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەکانی کوردستان تێدەپەڕێت،تا ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەیتوانیووە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکێک بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت،هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەهیچ کام لەلیستە براوەکانی هەڵبژاردن،دەنگی زۆرینەی پەنجا کۆ یەکیان بەدەست نەهێناوە، بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانیش ئەو پرسانە بەدەنگی زۆرینەی پەنجا کۆ یەک یەکلایی دەکرێتەوە، یەکێتی هێڵی سوری لەسەر کاندیدی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی هەیەو، کاندەکەی گۆڕانیش، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت وتی، ئەوە میللەتە دەبێ بڕیار بدات کێ دەبێتە پارێگار نەک حزبێکی دیاریکراو، بزوتنەوەی گۆڕان کەبەزۆرینەیەکی کەم براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە، پارێزگاری سلێمانی بەپشک و مافی خۆی دەزانێت، لەبەرانبەریشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئامادەنییە ئەو پۆستە رادەستی گۆڕان بکات.

بۆ كۆتای هێنان بەم كێشەیە ئەمڕۆ پێنج شەممە، دادگای كارگێڕی سلێمانی، دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەكراوەیی هەڵوەشادنەوەو رایگەیاند، دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن ديارى بكرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com