ناڕەزایی سەریهەڵدا … بەر لەکۆنگرە کۆمەڵی ئیسلامی چەندین ئەندامی سەرکردایەتی دیاریدەکات
نوچەنێت – تایبەت
بەهۆی هەڵبژاردنی چەندین ئەندامی سەرکرداتییەوە بەر لەکۆنگرە، رەخنەو ناڕەزایی لەریزەکانی کۆمەڵی ئیسلامی سەرهەڵدەدات، سەرچاوەیەک لەکۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژاردنی ئەو ئەندامانەی سەرکردانی بۆکۆکردنەوەی دەنگی کۆنگرە لەناو باڵەکانی ئەو حزبە دەگێڕێتەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵیش رەتیدەکاتەوە ئەو گرفتانە لەحزبەکەیدا بوونی هەبێ.
كومهڵی ئیسلامی لەدامەزراندنیەوە تا ئیستا دوو كونگرهی بهستوه، بریاربوو لهنیوهی مانگی حهوتی ئهمساڵ، كونگرهی سیههم ببهستێت، بهڵام کۆنگرەکە لەوادەی خۆیدا نەبەستراو چەند جارێک وادەی بەستنەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هات و دواخرا، بەوتەی سەركردەكانی ئەو حیزبە دواخستنی کۆنگرە بەهۆی مانگی رهمهزان، سەرهەڵدانی داعش، گرفتی دارایی و تەواونەبوونی كارەكانی لیژنهی هوشیاری كونگره بووە، و بڕیارە لە مانگی دوانزەی ئەمساڵ کۆمەڵ کۆنگرەی سێیەمی خۆی ببەستێت.
بەر لەسازکردنی ئەو کۆنگرەی کەبڕیارە مانگی داهاتوو کۆمەڵی ئیسلامی بیبەستێت، ناڕەزایی و نیگەرانی لەناو کادرو بەشێک لەسەرکردەکانی ئەو حزبەدا سەرهەڵدەدات و پێیان وایە، ئەگەر بەو رێوشوێنەی کە ئێستا سەرکردایەتی ئەو حزبە کاری بۆ دەکات کۆنگرە سازبکرێت، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەو حزبەدا ناهێنێ.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەئامادەکارییەکانیدا بۆ کۆنگرە، لەرێی سازکردنی کۆنفرانسەوە، خەریکی هەڵبژاردنی بەرپرسی مەڵبەندەکانە، لەکاتێکدا ئەو بەپرسانەی هەڵدەبژێردرێن راستەوخۆ دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی و لەکۆنگرەدا توانای دەنگیان هەیە، و دوای کۆنگرەش بەئەندامی سەرکردایەتی دەمێننەوە، سەرچاوەیەک لەکۆمەڵی ئیسلامییەوە بۆ نوچەنێت، ئەو رێکارەی کۆمەڵی ئیسلامی وا ناو دەبات” ئامادەکارییە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لەکۆنگرەدا، چەند بەرپرسێک، یان رەنگە کوتلەیەک لەو رێگایەوە هەوڵی سەرخستنی نزیکەکانی خۆیان دەدەن، تا لەکۆنگرە سود لەدەنگەکانیان وەربگرن، ئەمەش بەدڵنیایی ناڕەزایی زۆری لێدروستبووە، و کاردانەوەشی دەبێت بەسەر پێگەی جەماوەری ئەو حزبەوە، چونکە ئەوانە دوای کۆنگرەش ئەندامی سەرکردایەتی دەمێننەوە، واتە کۆنگرە ببەسترێ و نەبەسترێ گۆڕانکاری بەسەر ئەوانەدا نایەت”.
هەرلەمەڕ ئەوپرسە، لوقمان عەزیز، كادیری كۆمەڵی ئیسلامی، لەبابەتێكدا رەخنە لەو بڕیارەی حیزبەكەی دەگرێت، و دەڵێت” ئهو بریاره به ههڵه دهبینم، چونكه دیارىكردنى بهرپرسى مهڵبهند بهر له كۆنگره واته دیارى كردنى كهسێك له لایهن خەڵكێكى كۆن بۆ جیلێكى نوێ، لهوانهیه ئهو خەڵكهى كه بهرپرسى مەڵبهند هەڵدهبژێرن بهشێكیان دهرنهچنهوه، ئهى چۆن بریار بۆ خەڵكێكى تر دهردهكهن كه هێشتا نههاتوون”.
شوان رابەر ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی لەلێدوانکدا بۆ نوچەنێت ئەوە پشت راستدەکاتەوە کە بەرپرسی بەرپرسی مەڵبەندەکان دوای هەڵبژاردنیان راستەوخۆ دەبنە ئەندامی سەرکدایەتی حزبەکەی، ئەو پرسەش سەکردایەتی کۆمەڵی کردووە بەدوو بەشەوە، رابەر دەڵێت”بڕیاری بەستنی كۆنفراسەكان پێش كۆنگرە، بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە و هەڵبژاردنی بەرپرسی مەڵبەندەكانە، كە راستەوخۆ دەبنە ئەندامی سەركردایەتی، ئەو بریارە لە كۆبونەوەیەكی سەركردایەتی دراوە، وێرای ئەوەی خەڵكێك پێی باش بووە هەڵبژاردنی بەرپرسی مەلبەندەكان پێش كۆنگرە بێ پێیان وابووە شتێكی چاكە، خەڵكێكیش پێ ی وابووە لە دوا كۆنگرە بێ شتێكی چاكە“.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی، ئەوەشدەخاتەڕوو”هەردوو راکە لەسەركردایەتی پاساوی خۆیان هەبووە و پێیان وابووە، لەهەردوو حاڵەتدا ئیجابیات و سەلبیاتی خۆی هەیە، لەهەمان كاتدا ڕای خەڵكێكی زۆری كادیرانی كۆمەڵیش بووە لە میانەی راپرسیەك كە رێژەیەكی باشی هێناوە، بەهەرحاڵ ئەم پڕۆسەیە لە هەردو حاڵەت ئیجابیات و سەلبیاتی خۆی هەیە، تازە بۆتە بریاری سەركردایەتی و كار لەسەر ئەو پرانسیپە دەكرێ“.
شوان رابەر ئەوە رەتدەکەوە کەهەڵبژاردنی بەرپرسی مەڵبدەکان کێشەی لەناو ئەو حزبەدا دروستکردبێت، دەڵێت”هیچ كێشە و گرفتێک لەوبارەیەوە لە نێو سەركردایەتیماندا نییە، ئەوشتانە زیاد لە پێویست گەورە دەكرێن، لە پەیرەوی ئێستاماندا هاتووە كە دەبێ بەرپرسی مەڵبەند، ئەندامی سەركردایەتی بێ“.
هەر لەو بارەیەوە، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، كامەران بابان زادە، مامۆستای زانكۆ و ئەندامی ئەنجوومەنی چاودێری و بەدواداچوونی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پێی وایە”دیاری كردنی بەرپرسی مەڵبەندەكان راستەوخۆ لەرێگەی هەڵبژاردنی ئەندامانی سنوورەكەی خۆیەوە، هەنگاوێكی باش و تازەیە“.
بەڵام بەبڕوای ئەو ”هەندێ لایەنی دیكەی ئەو بڕیارە هەیە باش نییە و نیگەرانی هەندێ لە كادیران لە جێگەی خۆیەتی، وەكو ئەوەی راستەوخۆ بەرپرسی مەڵبەند دوای هەڵبژاردنی لە سنووری خۆی، بەبێ هیج فلتەرێكی تر دەبێتە ئەندامی سەركردایەتی و ماوەكەشی 4 ساڵە، هەتا ئێستا لە ناو كۆمەڵی ئیسلامی و تەنانەت حیزبەكانی هەرێمی كوردستان، ئەندامان بە ئازادی و هۆشیاری رانەهێنراون تا لە رێگەی سمینار و گفتوگۆی كراوە، قسە لەسەر كەسەكان بكەن چونکە بەرپرسیاریەتی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانی ئێمە بوونەتە رێگر و رەخنەگرتن و هەڵسەنگاندنی ئاشكرا زەحمەتە، بۆیە لەو حاڵەتەدا لەوانەیە ئەندام بەجۆرێ دەنگ بدات سۆز و عاتیفە زاڵ بێ بەسەر هەڵسەنگاندنەکانی لایەنی لێوەشاوەیی كادیرەكان و كەسانی بەرچاوروون نەتوانن قسەی تێدا بكەن“.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی چاودێری و بەدواداچوونی كۆمەڵی ئیسلامی، دەشڵێت”من پێیموایە ئەگەر هەڵبژاردنەكە بۆ دوو ساڵ بێ و ئەو كەسە نەبێتە ئەندامی سەركردایەتی، تا ئەندازەیەك ئەو خاڵەی هەندێك رەخنەیان لێ هەیە “.