وەزیری نەوت بەدەستپێشخەرییەکەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گەشتە هەولێر
نوچەنێت- هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عیراق بەدەستپێشخەرییەکەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گەشتە هەولێر و لەگەگەل سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبویەوەو لەكۆبونەوەكەیاندا،كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت و چۆنیه‌تیی هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی تاوتوێ كران.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر و بۆچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند.
وەزیری نەوتی عێراق لەم سەردانەیدا دەست پێشخەری حكومەتی عێراقی پێیە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرس نەوت و چۆنیەتی هەناردەكردنی.
دوای گەیشتنی بۆ هەولێر وەزیری نەوتی عێراق دەستی كرد بە كۆبونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و سەرەتا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوە.
بەپێ راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم كەوێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە”له كۆبوونه‌وەكەدا كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت و چۆنیه‌تیی هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی تاوتوێ كرا“.
هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و دانیشتنی دیكه‌ی به‌دوادا دێت،دوای ته‌واوبوونیشی، ڕاگه‌یانراوێك ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆك و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه،بڵاو ده‌كرێته‌وه“.
بەپێی دواین راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق،حکومەتی بەغدا (16) ترلیۆن دینار قەرزداری حکومەتی هەرێمی كوردستانە.