عەبادی كودەتای بەسەر لایەنگرانی مالیكی لە سوپا كرد

0

abbadiعەبادی كودەتای بەسەر لایەنگرانی مالیكی لە سوپا كرد

نوچەنێت-عەرەبی جەدید

حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیران بڕیارێكی بێوێنەی دەركرد، كە مەبەست لێی پاككردنەوەی وەزارەتی بەرگری عێراقە لەلایەنگرانی نوری مالیكی. بڕیارەكەش بریتی بوو لە لەسەركارلابردنی 26 فەرماندەی سەربازی و خانەنشینكردنی 10 كەسی تر و دامەزراندنی فەرماندەی نوێ‌ لە چەند پۆستێكی وەزارەتی بەرگری.
مالیكی لەماوەی فەرمانڕەوایی خۆیدا چەند ئەفسەرێك كردە بەررپسی دەزگاكانی ئاساییش و بە چەندین شێوە خەڵاتی دەكردن تا ئەوانیش پشتیوانی دەسەڵاتی ئەو بن، چەندین ئیمتیازاتی پێدان، زەوی پێدەدان و پلە سەربازییەكانی بەرزكردنەوە تا ئەوانیش هەموو كات وەلائیان بۆ ئەو هەبێت.
پێش بڕیارە نوێیەكەی، عەبادی لەگەڵ چەند فەرماندەیەكی سەربازی كۆبوەوە و پێیی گوتن دەبێ‌ ئیتر ئەركی وەزارەتی بەرگی و سوپا پاراستنی سنوورەكان بێت و دەستێوەردان لە كاروباری ئاساییش نەكات كە ئەركی وەزارەتی ناوخۆیە.
عەبادی وتبوویشی “فەرماندە سەربازییەكان دەبێت كارا و پاك و ئازابن، چونكە كاتێك سەرباز ئەو سیفەتانە لە فەرماندەكەیدا دەبینێت، بەشێوەیەكی راست و درووست شەڕ دەكات”.
پێشووتر سەرچاوەكان دەیانوت مالیكی تا ئێستاش هەژموونێكی زۆری بەسەر سوپای عێراقەوە هەیە و بەو رێگایەش لەمپەر لەبەردەم عەبادی درووستدەكات.
عەبادیش دەیەوێت ئەم قۆناغە سەختە تێبپەڕێنێت و هەر لەم چوارچێوەیەشدا بڕیارە نوێیەكەی دەركرد، بەڵام ترسیشی هەیە لەوەی ئەم جۆرە بڕیارانە كاردانەوەی خراپیان لێبكەوێتەوە.
فەرماندە ئەمنییەكان لە هەوڵی بەزاندنی بڕیارەكانی عەبادیدا بوون، ئەوەبوو كاتێك عەبادی بڕیاری وەستاندنی بۆمببارانی شارەكانی دا، فەرماندە ئەمنییەكانی سەر بە مالیكی دژایەتی ئەو بڕیارەیان دەكرد و جار نا جارێك دەیانشكاند.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com