ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نێوان بارزانی و سەرۆكی پەرلەمان

0

ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نێوان بارزانی و سەرۆكی پەرلەمانbarzaniuyousif

نوچەنێت – هەولێر:

سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پارلەمان كۆبوونەوە و تیشكیان خستە سەر ڕەشنووسی پڕۆژەی دەستووری هەرێم و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە لە قۆناغی ئێستا و داهاتوودا,هەروەها لەبارەی كۆنگرەی نەتەوەیی و چۆنییەتی كاركردن لەبارەی سازدان و سەرخستنی بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.

سایتی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێم بڵاوی كردوەتەوە”ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 11ـی 2014 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. یوسف محەمەد سەرۆكی پارلەمانی كوردستان كرد“.

بەپەپێ‌ هەواڵەی سایتەكە”لە دیدارێكدا كە فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان خرایە بەر باس و جەخت لەسەر پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگە كرایەوە“.

ئەوەش هاتوە”هەر لەم دیدارەدا هەنگاوەكانی كاركردن بۆ بەجینۆسایدناساندنی پەلاماردانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال تاوتوێ كرا و بە پێویستیش زانرا كە ڕاگەیاندنە كوردییەكان بە هەست بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی بەرەكانی شەڕ و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگە بكەن و بە هەستێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە كەیسی ژنە ڕفێندراوەكانی شنگال بخەنەڕوو“.

سایتەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە”لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی نێوان بارزانی و سەرۆكی پارلەمانی كوردستان باس لە هەماهەنگیی زیاتری نێوان دامەزراوە سیادییەكانی هەرێم كرا و تیشكیش خرایە سەر ڕەشنووسی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان و چۆنییەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە لە قۆناغی ئێستا و داهاتوودا“.

هەر بەپێ هەواڵی سایتەكە”هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی كۆنگرەی نەتەوەیی و چۆنییەتی كاركردن لەبارەی سازدان و سەرخستنی كۆنگرەی نەتەوەیی ئاڵوگۆڕ كرا“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com