داعش دەیەوێت بەم كارە ورەی ئەندامەكان بەرز بكاتەوە

0
Female fighters of the Kurdish People's Protection Units (YPG) prepare their weapons in the southern countryside of Ras al-Ain, near the frontline against Islamic State fighters

جەنگاوەرانی كورد لە كۆبانێ‌

داعش دەیەوێت بەم كارە ورەی ئەندامەكان بەرز بكاتەوە

نوچەنێت-ئەلحەیات

بەهۆی تۆپبارانی پێشمەرگە و هێرش شەڕڤانانەوە داعش لە تێكشكاندایە و پێشبینی دەكرێت بە تەواوی لە كۆبانێ‌ دەربكرێت.
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لەشار رەققەی سوریاوە بە “روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ” یان وتوە كە داعش بۆ بەرزكردنەوەی ورەی چەگدارەكانی لە بەرامبەر پێشمەرگە و شەڕڤاناندا بە نیازە هێزەكانی لە پارێزگاكانی حیمس و حەما كۆبكاتەوە و چەند سەركەوتنێك بەسەر هێزەكانی ەبشار ئەسەددا بەدەست بهێنێت.
روانگەكە دەڵێت دوای ئەوەی نەیانتوانی شاری كۆبانێ‌ كۆنترۆڵ بكەن، ئەندامانی داعش ورەیان روخاوە.
چەند سەرچاوەیەكی متمانەپێكراو بە روانگەكەیان وتووە “فەرماندەیەكی باڵای داعش وتویەتی چەكدارەكانمان تووشی سەرسوڕمان بوون بەو بەرگرییە سەرسەختانەیەی لە كۆبانێ‌ تووشی هاتوون”. سەرانی داعش پلانیان وابووە لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا شاری كۆبانێ‌ كۆنترۆڵ بكەن، بەڵام سەدان كوژراویان داوە و نەك شارەكەیان كۆنترۆڵ نەكردوە، بەڵكو لە شكستی بەردەوامدان، بە تایبەت دوای رۆیشتنی هێزی پێشمەرگە كە باڵانسی هێزی گۆڕی و كورد لە قۆناغی بەرگرییەوە چووە قۆناغی هێرش

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com