كۆسرەت رەسوڵ بۆ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق:ناكرێ هاووڵاتیان بكرێنە قوربانی ململانێ سیاسییەكان

0

كۆسرەت رەسوڵ بۆ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق:ناكرێ هاووڵاتیان بكرێنە قوربانی ململانێ سیاسییەكانkosrat

نوچەنێت – هەولێر:

جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەوەو جەختیان لەچارەسەكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداكرد و رایانگەیاند،ناكرێ هاووڵاتیان بكرێنە قوربانی ململانێ سیاسییەكان

ماڵاپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوەتەوە”ئێوارەی ئەمڕۆ 2014/11/11 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە د. ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق.

بەپێ‌ هەواڵەكە”لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق و ناوچەكەو جەنگی روبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بۆ ئەم مەبەستە هەردوولا بەپێویستیانزانی هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر هەبێ بۆ روبەڕووبوونەوەی ئەم جەنگەو هەرچی زوو كۆتایی پێهێنانی“.

لەتەوەرێكی تری گفتوگۆكاندا قسەكرا لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بۆ ئەم مەبەستە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی وتی”لەسەرەتاوە وتومانە پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە رێگای گفتوگۆو لەیەك گەیشتنەوە چارەسەر بكرێ و ناكرێ هاووڵاتیان بكرێنە قوربانی ململانێ سیاسییەكان“.

لای خۆیەوە د. ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق تیشكی خستەسەر ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەولێرو رایگەیاند”دەیانەوێ‌ بەزوترین كات و لە رێگای گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەر بكرێن و بەستەڵەكی نێوان هەرێم و بەغدا بتوێتەوە“.

هەر بەپێ‌ هەواڵاەكە،بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەقسەكردن لەسەر پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە عیراقییەكان، بۆ ئەم مەبەستە جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند”ئێمە وەك هەرێمی كوردستان هەمیشە هەوڵمانداوەو هەوڵدەدەین كە باشترین و دۆستانەترین پەیوەندیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنە عیراقییەكان هەبێ و بەهەموومان بتوانین روێكی جوانی دیموكراسی لە ناوچەكە نیشان بدەین“.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا بەپێویست و گرنگیانزانی ئەم جۆرە سەردان و گفتوگۆیانە بەردەوامبن و سەرجەمیشیان بەئامانجی گەیشتن بێ بە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوولا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com