وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان:رۆژانه 150 ته‌ن به‌شه غازی هاووڵاتییان ده‌دزرێت
نوچەنێت:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان،ئاشكرای دەكات وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی په‌رله‌مان دانی به‌وه‌دا ناوه رۆژانه 150 ته‌ن غازی ماڵان ده‌دزرێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێك بۆ په‌یام رایگه‌یاندوە”له كۆبوونه‌وه‌كه دوێنێی په‌رله‌ماندا پرسیاری هۆكاری كه‌مبوون و گرانبوونی غازمان له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كرد، كه ئێستا ڕۆژانه 800 ته‌ن غاز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به‌شی پێداویستیی ناوخۆ ده‌كات، به‌داخه‌وه وه‌زیری ساومانه سروشتییه‌كان وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژانه 150 ته‌ن له‌و غازه ده‌دزرێت، (ده‌سته‌واژه‌ی دزیی به‌كارهێنا) ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شی پێداویستیی ناوخۆ نه‌كات“.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتیشی”زۆرم پێ سه‌یره،چونكه سه‌رجه‌می دابه‌شكردنی غاز له‌لایه‌ن یه‌ك كۆمپانیاوه‌یه! بۆیه ئه‌مه گومان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه دروست ده‌كات“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مان ڕایشیگه‌یاند”ئێمه قسه‌ی لایه‌نێكی فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ین و سه‌رجه‌م ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر“.