وێنەی ئەبوبەكر بەغدادی بە كوژراوی بڵاوكرایەوە
نوچەنێت-ئاژانسەكان
یەكێك لە ئەكاونەتەكانی نزیك لە داعش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەك بڵاو دەكاتەوە كە دەڵێت وێنەی ئەبوبەكر بەغدادییە بە كوژراوی.
لە تویتەكەدا هاتوە كە دواتر درێژەی چۆنێتی كوژرانی خەلیفە و رێوڕەسمی بەیعەتدان بە خەلیفەی نوێ بڵاو دەكەنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان بەغدادی لەو كاروانە 10 ئوتومبیلییەدا بووە كە پێرێ بوونە ئامانجی فڕۆكەكانی ئەمریكا.بەر لە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش، كۆلۆنێل پاتریك رایدەر وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا وتی دڵنیاین چەند سەركردەیەكی داعش لەناو ئەو كاروانە 10 ئوتومبیلییەدا بوون كە بوونە ئامانجی فڕۆكەكان و تەفروتوناكران، بەڵام دڵنیا نەبوو كە ئەبوبەكر بەغدادی لەناو ئەو ئوتومبیلەدا بووە یان نا.