مونا عه‌له‌می
و: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل / نوچه نێت
فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی داعش، هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه میلیشیاكانی شیعه‌ی عێراق له‌سوریا. ئه‌و میلیشیانه‌ی كه پاڵپشتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان ده‌كرد، ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق. له‌ئه‌نجامی گه‌وره‌بوونی هێزه‌كانی داعش‌یش كێشه‌ی تایفی زیادی كردووه و كرده‌ی رفاندن و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ له نوێژی هه‌ینی زیاد ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌ی كوشتن ته‌نها له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌وه نییه كه خۆیان به‌جیهادی ناوده‌به‌ن، به‌ڵكو میلیشیاكانی شیعه‌ش په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌و كاره.
به‌پێی راپۆرتێك كه‌له‌لایه‌ن هیومان رایتس وچ له‌مانگی ته‌مموزی رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی حكومی له‌عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسیان له‌وه كردووه پرۆسه‌ی كوشتن ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیانی سوننه ئه‌نجام ده‌درێت، له‌وانه له‌ناوچه‌ی حیله له پارێزگای بابل و مقدادیه له دیاله. له 9 ی ته‌مموزی رابردووش له باكوری حیله پۆلیس ته‌رمی 53 كه‌سی دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌ستیان به‌ستراوه‌ته‌وه و گولله‌یان له‌پشتی سه‌ر دراوه.
هیومان رایتس وچ باسی له‌وه‌شكردووه كه چۆن ئه‌و میلیشیایانه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ندێك جار به‌هاوكاری پولیس و سوپا ده‌بێت. له‌وانه كوشتنی 48 كه‌س له حزام و وه‌ردییه و پردی دیاله و هیتاوی و تارمیه و ئه‌بوغریب بووه. ئه‌مه‌یان له‌مانگی ئازار و نیسانی رابردوو بووه. له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانیش میلیشیاكانی شیعه به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا 255 زیندانییان كوشتووه كه منداڵیشیان له‌گه‌ڵ دابووه. دواین راپۆرتی ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال باسی له‌ورده‌كانی ئه‌وه كردووه كه چۆن له‌مانگی حوزه‌یران میلیشیاكانی شیعه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا كوشتاریان ئه‌نجام داوه.
ئه‌مرۆ میلیشیاكانی شیعه بێ به‌زه‌ییانه له‌سه‌ر بنه‌مای تایفی و به‌ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوڵاتیانی سوننه ده‌كوژن، ئه‌مه‌شیان هه‌وڵێكی روونی سزادانی سوننه‌یه له‌ده‌ركه‌وتنی داعش و تاوانه دزێوه‌كانی، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتێك كه دوناتیل روفیرا گه‌وره راویژكاری ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م ومانگی ئاب ئاماده‌ی كردووه، له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه له‌شاری دیاله كراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێكی سوننه‌كان وتیایدا 68 كه‌س كوژراوه.
فه‌یسه‌ڵ عیتانی شرۆڤه‌كار له(ئه‌نجومه‌نی ئه‌تله‌سی ناوه‌ندی ره‌فیق حه‌ریری) به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست ده‌ڵێ” زۆرێك له‌سوننه‌كانی عێراق پێیانوایه هه‌ماهه‌نگی نێوان شیعه وحكومه‌ت واده‌كات ئه‌وان هه‌ست به‌په‌راوێزبوونی خۆیان بكه‌ن، خودی ئه‌و میلیشیانه‌ش به‌رپرسن له‌و كاره دزێوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌سوننه‌كان ئه‌نجام دراون”
ئه‌و میلیشیانه به‌شێكی دانه‌بڕاون له پێكهاته‌ی حكومه‌تی عێراقی كه وایلێهاتووه ئێستا پشتیان پێده‌به‌ستێ. بۆیه‌ش هه‌رگیز ناتوانێت سه‌ركوتیان بكاته‌وه. گه‌وره‌ترین ئه‌و هێزانه‌ش (كه‌تائیبی حزبوڵڵا) و ( عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق) و( سه‌رایه‌ی سه‌لام)و(كه‌تائیبی به‌دره)، كه هه‌ر هه‌مووشیان له‌جه‌نگی ناوخۆی سوریا به‌شدارییان كردووه.
كه‌تائیبی حزبوڵڵا به‌هاوكاری حزبوڵڵای لوبنانی له‌ساڵی 2007 دامه‌زراوه، دواجاریش ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه كۆمه‌ڵێك گروپی به‌رگریی میللی ده‌مه‌زراندووه، ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه خۆبه‌خشانی شیعه‌ی عێراق له‌ژێر ئیداره‌ی كه‌تائیبه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه. ئه‌مرۆ ئه‌و میلیشیایه شانازی به‌وه ده‌كات كه به‌شێكی زۆری چه‌كدارانی خۆی له‌باشوور له‌به‌غدا ودیاله وگوندی ئامرلی بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری فۆرین پۆلیسی.
كه‌چی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق به بریكاری ئێران داده‌نرێت، له‌سه‌ر خاكی عێراق. ئه‌و گروپه چالاكییه‌كانی خۆی له‌ماوه‌ی جه‌نگی عێراق ده‌ستپێكردووه. ئه‌مه‌ش كاتێك بوو رێبه‌ره‌كه‌ی كه قه‌یس خه‌زعه‌لییه له‌هێزه‌كانی موقته‌دا سه‌در جیابۆوه. كاره‌كانی ئه‌و گروپه له‌كاتی جه‌نگی عێراق دا رفاندن و كوشتنی به‌ریتانییه‌كان وسه‌ربازانی ئه‌مریكی بوو. هه‌ر ئه‌و گروپه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به زنجیره‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌رهێزه‌كانی ئه‌مریكا تاوانبار كراوه. یه‌كێك له‌وانه هێرشێك بوو له‌كه‌ربه‌لا به سه‌رۆكایه‌تی خه‌زعه‌لی كه بۆوه هۆی كوشتنی 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی. له‌مانگی ته‌مموزی 2011 به‌هاوكاری ئه‌و میلیشیانه‌ی پاڵپشتی له‌ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن هێزه‌كانی عه‌سائیب 13 سه‌ربازی ئه‌مریكیان كوشت و له‌هێرشه‌كه‌ش دا موشه‌ك به‌كارهاتبوو. دواتر ئه‌و گروپه چه‌كه‌دارانی خۆی ره‌وانه‌ی سوریا كرد و له‌سه‌ره‌تای 2014 هێزه‌كانی خۆی له‌پارێزگای ئه‌نبار بڵاوكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شان به‌شانی هێزه‌كانی حكومه‌ت بجه‌نگێت. ئه‌مه‌ش به‌پێی نێوه‌ندی جیمستاون.
رۆژنامه‌نووس مارتن شولف له رۆژنامه‌ی گاردیانی له‌زمانی به‌رپرسانی هه‌واڵگری عێراقی بڵاوكردۆته‌وه كه عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق مانگانه دوو ملیۆن دۆلار له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن و به‌پێی لێكۆلێنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جیمستاون موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌قه‌وه ده‌ڵێ” بكوژی بێ ئایینن”.
فه‌یسه‌ڵ عیتانی ده‌ڵێ” ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌نێوان ئێران و گروپه‌كانی شیعه‌وه هه‌یه له‌یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازه، هه‌ندێكیان زۆر نزیكن له‌ئێران وهاوكاریی ومه‌شق له‌ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌تی له فه‌یله‌ق قودس. دواجاریش كۆمه‌لێك وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودس قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرایه‌وه، كه شان به‌شانی چه‌كدارانی عێراقی دژی داعش ده‌جه‌نگێ”.
له‌باره‌ی میلیشیای سه‌رایه‌ی سه‌لامیشه‌وه ئه‌وه‌یان له‌پاشماوه‌ی جه‌یشی مه‌هدی دروست بووه، كه كاتی خۆی له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه به‌ره‌سمی له2008 هه‌ڵوه‌شایه‌وه. به‌ڵام له‌مانگی ته‌مووز عه‌لی سیستانی فه‌توای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی ده‌ركرد. له‌و كاته ئه‌و هێزه زیندوو بۆته‌وه. هه‌رچه‌نده موقته‌دی سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئامانجی ئه‌و گروپه به‌رگریكردنه. كه‌چی هێنده‌ی نه‌برد به‌ره‌و هێرشبردن رۆیشت وهه‌موو هێزه‌كانی له‌سه‌ره‌تاسه‌ری عێراق بڵاوكرده‌وه. هه‌ر له‌سامه‌ڕاوه تا ده‌گاته ئامرلی كه به‌مدواییه رزگاركراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش له‌رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و دیاله كشاوه. ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ریزه‌كانی سه‌رایه‌ی سه‌لامدان بێگومان زۆرن. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی داعش‌یش زیاتر تێكه‌ڵی ململانێیه‌كان بوون، كه هه‌ردووكیان ناكۆكی تایفی گه‌رم ده‌كه‌ن و به‌شێكن له‌دیارده‌ی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی تایفی.
رێكخراوی به‌در به‌یه‌كێك له‌و هێزانه داده‌نرێت كه پاڵپشتی له‌ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرێت،÷ بۆ پێشختنی توانای میلیشیاكانی شیعه. ئه‌و هێزه له‌ماوه‌ی جه‌نگی عێراقدا له‌میانه‌ی زاڵبوونی به‌سه‌ر هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ی حكومه‌تدا توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك له تیمی كوشتنی تایفی دروست بكات و هه‌روه‌ها به‌در له‌جه‌نگی سوریا به‌شداریكردووه، كه پێشتر ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن باقر سه‌دره‌وه دانراوه.
هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له‌عێراقن و سه‌ر به‌ئێرانن كاریان بۆ پاڵپشتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كردووه. له‌وانه‌ش كه‌تائیبی حزبوڵڵا و به‌در كه‌تائیبی سه‌ید شوهه‌دایان له‌سه‌ره‌تای 2013 بۆ شه‌ڕكردن له‌سوریا دروستكردووه. ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن ئه‌بو موسته‌فای شه‌یبانیه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت كه‌سه‌ر به هێزه‌ی حه‌ره‌س سه‌وری ئێرانییه. به‌پێی راپۆرتێكی مایكل نایت له‌ێوه‌ندی واشنتون بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سكرتێری گشتی ئه‌و گروپه كه موسته‌فا خه‌زعه‌لیه بۆ سوریا رۆیشتووه له ده‌وروبه‌ری دیمه‌ش پێكراوه.
یه‌كێك له‌كۆنترین و دیارترین میلیشیاكانی شیعه له‌دیمه‌شق لوا ئه‌بوفه‌زل عه‌باسه. كه رۆلێكی سه‌ره‌كی له‌جه‌نگی تایفی سوریا هه‌بووه. ئه‌و لیوایه له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ر و رێكخراوانه بووه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و باره‌گاكه‌شی له عێراقه. ئه‌و هێزه زیاتر له2000 چه‌كداری هه‌یه. ئه‌مه سه‌ره‌رای لیوا ئیمام حوسه‌ین چه‌ندین هێزی دیكه شیعه هه‌یه له دیمه‌شق دان به بروای نایت هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر میلیشیاكانی موقته‌دا سه‌در. هه‌ندێكیش له‌و هێزانه ئه‌زمونی سه‌ربازی پێشوویان له‌سوپای عێراق هه‌بووه.
میلیشیاكانی شیعه‌ی عێراقی رۆلێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سوریا هه‌یه و ئێستاش به كۆڵگه‌ی ئه‌و شیعانه داده‌نرێن كه له‌ریزی حكومه‌تی به‌غدا ده‌جه‌نگن، ئه‌مه‌ش دوای دارمانی سوپای عێراقی بوو. . ئه‌و میلیشیانه په‌یوه‌ندییه‌كی بته‌ویان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی و ئێران هه‌یه و حزبوڵڵاش رۆلێكی سه‌ره‌كی و ته‌كتیكی بینیوه.
به‌ڵام ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی ئه‌و میلیشیانه ده‌بینین له‌سوریاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رۆلێكی سیاسی و سه‌ربازیی له عێراق ببینن. بۆ نموونه خه‌زعه‌لی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و بۆ ئه‌وه‌ی كورسیه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنێت گروپه‌كه‌شی خۆیان له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی نوری مالیكی هه‌ڵبژاردووه
گه‌شه‌كردنی ئه‌و میلیشیانه‌ی سه‌ر به‌ئێرانن ئاماژه‌یه بۆ ویستی ئێران له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی شیعه‌ی عێراق زاڵ بكات. ده‌شزانرێت زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه هه‌واداری رێبه‌ری باڵا عه‌لی خامه‌نایی و ئایدۆلۆژیه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهن. كه ئه‌و ئایدۆلۆژیه ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و ئایینی به رێبه‌ر ده‌به‌خشێ. دیاره وه‌ك چۆن داعش دواجار نیازی خۆی ده‌رخستن گوایه ده‌یه‌وێت ئه‌و سنوورانه نه‌هێڵێ كه رێكه‌وتنی سایكس بیكۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشاویه‌تی. به‌هه‌مان شێوه‌ش میلیشیاكانی شیعه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن ده‌یانه‌وێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت بچنه ناو ئه‌م یارییه‌وه و قسه‌ی خۆیان له‌و ئاژاوه‌ی جوگرافیا چاوه‌ڕوانكراوه‌كه هه‌بێت.
له‌رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست وه‌رگیراوه