نێچیرڤان بارزانی: نەوتی کوردستان نادەینە دەست عێراق، عێراق ناتوانێ نەوتی کەرکوک هەناردە بکات

0

نێچیرڤان بارزانی: نەوتی کوردستان نادەینە دەست عێراق، عێراق ناتوانێ نەوتی کەرکوک هەناردە بکات
nnnnn

نوچەنێت – هەولێر

سەرۆكی حكومەتی كوردستان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك كلیلی نەوتی هەرێم نادەنە دەست بەغدا و كۆمپانیای سۆمۆ، دەشڵێت تا ئێستا حكومەتی عێراق پابەند نەبووە بەبەڵێنەكانی، تەئکید لەوەش دەکاتەوە، کە حکومەتی بەغدا بەبێ کوردستان ناتوانێ نەوتی کەرکوک هەناردە بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/11/2014 پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆ بووەوە. هەرئەمرۆ سەر لەئێوارە،  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و قودباد تاڵەبانی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان لەگەڵ پەرلەمان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئاشكراكرد.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی،رایگەیاند”كەبەهیچ شێوەیەك كۆنتڕۆڵی هەرێم نادەينە دەست بەغدا و كۆمپانیای سۆمۆ، ئەگەر لەگەڵ بەغداش رێكنەكەوتين ئەوا چاسەری ترمان دەبێت”.

تەئکید لەوەش دەکاتەوە، کە حکومەتی بەغدا بەبێ کوردستان ناتوانێ نەوتی کەرکوک هەناردە بکات.

بارزانی گوتیشی” بەغدا بەبێ ئێمە ناتوانێت نەوتی كەركووك هەناردە بكات”. ئەوەشی ئاشکراکرد” لەم ماوەیە عادل عەبدولمەهدی وەزیری سامانە سروشتییەكانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان، دەکات”

هەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سەرۆکی حکومەتی کوردستان  راگەیاند” بازرگانیكرن لەگەڵ داعش بە خیانەتی نیشتمانی دەزانین”. بارزانی رەتیکردەوە کە لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا پرسی موچەی فەرمانبەران ببێتە بەشێک لەدانوستاندنەکان، چونکە ” بەغدا بەبێ پاساو بودجەی کوردستانی بڕیووە”.

قوباد تاڵەبانیش ئاشكرای كرد لەگەڵ چەند بانكێكی نێودەوڵەتی لە گفتوگۆدان بۆ وەرگرتنی قەرز، و “قەرز بۆ پرۆژەی ستراتیژی وەردەگرین نەك مووچە”.

بەگوتەی تاڵەبانی “ئەمریكا و بەریتانیا نیگەرانن و گوشار دەخەنە سەر بەغدا”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com