لەم شارەی عێراق كارەساتی مرۆیی دەگوزەرێت
نوچەنێت-سەوت عێراق
خەڵكی شارۆچكەی (ئەلبەغدادی) سەر بە قەزای حەدیسەی پارێزگای ئەنبار، دەڵێن خەڵكەكە لە نەبوونیدا وەكو مرۆڤە سەرەتاییەكان خویان داوەتە راو و تەنها توانای دابینكردنی یەك ژەم خۆراكیان هەیە لە شەو و رۆژێكدا.
ئەو شارۆچكەیە دو مانگە لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دراوە و وەك خەڵكەكەی بە سۆمەرییە نیوزیان وتوە “زۆربەی خەڵكەكە خەریكی راوی وشكانی و دەریایین بۆ دابینكردنی خۆراكی رۆژانە”.
لە درێژەی قسەكانیاندا وتویانە “زۆربەی خێزانەكان توانایان هەیە تەنها یەك ژەم حۆراك بخۆن، تەنانەت هەندێك خێزان توانای ئەوەشیان نییە. بەجۆرێك خەڵك هەیە سێ رۆژە هیچی دەستنكەوتووە بیخوات و لە هۆشچووە، بەتایبەت ئافرەتان”.
خەڵكی ناحیەكە داوایان لە حكومەتی ناوەندی كردووە گەمارۆی سەر شارۆچكەكەیان بشكێنێتن و بەپەلە هاریكاری مرۆییان پێبگەیەنێت، چونكە ژیانی زۆربەی خەڵكەكە لە مەترسیدایە.
