جەهەپە لە كەركووكەوە: دژی رۆیشتنی پێشمەرگەین بۆ كۆبانێ‌

0
لۆگۆی جەهەپە

لۆگۆی جەهەپە

جەهەپە لە كەركووكەوە: دژی رۆیشتنی پێشمەرگەین بۆ كۆبانێ‌

نوچەنێت-سۆمەریە نیوز

جێگری پارتی گەلی كۆماری دەڵێت ئەوان دژی ئەوە بوون هێزی پێشمەرگە بە خاكی توركیادا بگاتە كۆبانێ‌.
وەلی ئاغا جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) ئەمڕۆ دووشەممە لە كەركووك كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەست و تێیدا بۆچوونی حیزبەكەی رونكردەوە دەربارەی تێپەڕبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە خاكی توركیادا بۆ پشتیوانی یەپەگە لە كۆبانێ‌ و وتی ئێمە ئەو كارە رەتدەكەینەوە.
بە وتەی وەلی ئاغا سەردانەكەی ئەو بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكانە، بەتایبەت ئاوارەكانی پارێزگای كەركووك.
لای خۆیەوە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی كە یاوەری وەلی ئاغای دەكرد لە گەشتەكەی كەركووكیدا، سەرەڕای سوپاسی حیزبی گەلی دیموكراتی توركیا، وتی ئەو شەڕەی داعش بەرپای كردووە زۆرترین زیانی بە ناوچە توركمانییەكان گەیاندووە، وتیشی مەبەست لەو شەڕەی داعش گۆڕینی نەخشەی دیموگرافیای عێراقە.

جەهەپە ساڵی 1919 لەلایەن كەمال ئەتاتوركەوە دامەزراوە و ئێستا دووەم گەورەترین حیزبی توركیایە لەدوای پارتی داد و گەشەی توركیا بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com