توێژەرێكی جەنگیی ئەمریكی كاتی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ پێشنيار دەكات
نوچەنێت-سی ئێن ئێن
كریستۆفەر هارمەر شرۆڤەوانی سەربازی ئەمریكی و توێژەر لە دامەزراوەی توێژینەوەی سەربازی ئەمریكی رۆژی یەكشەممە 9ی نۆڤەمبەر پلانێكی روونكردەوە كە بەو پێیە دەبێت لە سەرەتای بەهاری داهاتودا شاری موسڵ كۆنترۆڵ بكرێتەوە.
هارمەر وتویەتی ئەگەر ئەمریكی و عێراقییەكان هێرشی زەمینی بۆسەر داعش ئەنجامنەدەن لە موسڵ، ئەوا مەحاڵ دەبێت كۆتایی بە داعش بهێنرێت.
هارمەر وتویەتی هێرشە ئاسمانییەكان بەس نین بۆ كۆتاییهێنان بە داعش، هەروەك چۆن لە ئەفغانستان هێرشە ئاسمانییەكان نەیانتوانیوە كۆتایی بە تاڵیبان بهێنن و بگرە تاڵیبان بیر لە فراوانكردنی ناوچەكانی ژێر دەست خۆیان دەكەنەوە.
هارمەر دەڵێت دەبێت لە شوێنە هەرە پتەوەكانی داعشدا داعش ببەزێنرێت، كە خۆی لە موسڵ و شارەكانی سوریادا دەبینێتەوە.