سهرۆكایهتی ههرێم بەتوندی وهڵامی وهزیری دهرهوهی رژێمی سوریا دهداتهوه
نوچەنێت – هەولێر:
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان،بەتوندی وەڵامی قسەكانی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سووریا دەداتەوەو رایدەگەێنێت خەڵكی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی كۆبانێ باشتر لە هەموو كەس دەزانن كێ هاوكاریی كردوون و، وەلید موعەلیم ئەو كەسە نییە كارتی نیشتیمانپەروەری دابەش بكات چونكە یەكەم سیاسەتی تەعریبی كوردستان لە سووریا و، لەسەر دەستی شۆڤێنییە هاوشێوەكانی موعەلیم دەستی پێكردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی تشرینی دووەم ڕۆژنامەی (الاخبار)ـی لوبنانی چاوپێكەوتنێكی وەلید ئەلموعەلیمی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سووریای بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا ناوبراو قسەی چەواشەكارانەی لەبارەی بارزانی و كۆبانێ كردووە.
گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان،لەراگەیەنراوێكدا ونكردنەوەیەكدا وەڵامی ناوبراو دەدتەوەو رایگەیاندوە”خەڵكی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی كۆبانێ باشتر لە هەموو كەس دەزانن كێ هاوكاریی كردوون و، وەلید موعەلیم ئەو كەسە نییە كارتی نیشتیمانپەروەری دابەش بكات. ناشزانین لەبیری چووە یان لەبیر خۆی بردۆتەوە كە یەكەم سیاسەتی تەعریبی كوردستان لە سووریا و، لەسەر دەستی شۆڤێنییە هاوشێوەكانی موعەلیم دەستی پێكردووە“.
وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم،ئەوەشی خستوەتەڕوو” وەلید ئەلموعەلیم لە چاوپێكەوتنەكەیدا ناوی بەڕێز ئۆجەلانیشی هێناوە. نازاندرێ بە چ ڕوویەك باسی ئۆجەلان دەكات؟ چونكە ئۆجەلان لای ئەوان بوو، كەچی دەستیان لێ بەردا و دەریان كرد و بەشدارییان لەو پیلانگێڕییەدا كرد كە لە دژی بەڕێوە چوو. ئەگەر موعەلیم ڕاست دەكات و تۆسقاڵێك هەستی بەرانبەر كورد یان لایەنێكی كوردی هەبێت با ڕاشكاوانە و بوێرانە دان بە هەبوونی گەلی كورد لە سووریا بنێت“.