ئەڵمانیا : بەردەوام دەبێن لە پێشكەشكردنی یارمەتی سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە

0

ئەڵمانیا : بەردەوام دەبێن لە پێشكەشكردنی یارمەتی سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەwafd

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد

نوچه‌نێت – هه‌ولێر:

كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا، سه‌ردانی بارزانی كرد و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەڕەشەكانی تیرۆریستان و باری گوزەرانی ئاوارەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و سه‌رۆكی كونسوڵی ئه‌ڵمانیا ده‌شڵێت، كونسوڵی ئەڵمانیا ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی یارمەتیی سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌”ئەمڕۆ یەكشەممە 9ـی 11ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە گیۆرگ ئێنزوایلەر كونسوڵی نوێی وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر كرد“.

هه‌ر به‌پێ هه‌واڵه‌كه”لە دیدارەكەدا كە بە بۆنەی دەستبەكاربوون و خۆناساندن سەردانی بارزانی كردبوو، كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا سوپاسی بارزانی كرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدارەكە و ڕایگەیاند كە زۆر ئاسوودە و خۆشحاڵە لە شاری هەولێر نوێنەرایەتیی وڵاتەكەی دەكات“.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاشكراشی كردوه‌، ناوبراهەروەها ئاماژەیشی بەوەدا”كە سەردانی چەندین شاندی باڵای ئەڵمانی بۆ كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا نیشانەی ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخی وڵاتەكەیەتی. كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا ئەوەیشی دووپات كردەوە كە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی یارمەتیی سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها هاوكاریكردنی هەرێم بۆ حەواندنەوەی ئاوارەكان. كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا هیوای ئەوەی خواست كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەكان پێشكەوتنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت“.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌”لە بەرانبەردا بارزانی بەخێرهاتنی كونسوڵی نوێی ئەڵمانیای كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانی بۆ خواست و سوپاسی حكوومەت و گەلی ئەڵمانیاشی كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا هاوكاریی هەرێمی كوردستانیان كردووە و جەختیشی لەوە كردەوە كە هاوكارییەكانی ئەڵمانیا كاریگەرییەكی باشی لە بەرەكانی شەڕدا هەبووە“.

هه‌ر به‌پێ ماڵپه‌ڕه‌كه‌”هەر لەم دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەڕەشەكانی تیرۆریستان و باری گوزەرانی ئاوارەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، سەرۆك بارزانی لەبارەی چارەسەركردنی گرفتی ئاوارەكان ئەوەی دووپات كردەوە كە چارەسەری بنەڕەتیی كێشەی ئاوارەكان ئازادكردنی ناوچەكانیان و گەڕانەوەی خەڵكە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان “.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com