په‌رله‌مانتارێكی پارتی: ئه‌و بازرگانانه‌ی كه نه‌وتیان له داعش كڕیوه وه‌ك تیرۆرست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.. چەند کەسێکیان دەستگیر كراون
نوچه‌نێت – تایبه‌ت:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات،حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی داوه ئه‌وانه‌ی بازرگانییان له‌گه‌ڵ داعشدا كردووه، هه‌ر كه‌سێك و له هه‌ر پله و پۆستێكدا بن، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و یاسای تیرۆریشیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ك داعش‌یش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، بە هۆی بازرگانیکردن بە سوتەمەنییەوە لە نێوان چەند کەسایەتیێکی سەربازی لە هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ داعش، چەند کەسێک بە تانکەرەکانیانەوە دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران. زۆربەی بازرگانیکردنیش بە نەوت لە سنووری پاریزگای کەرکووک بووە.
دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا به(نوچه‌نێت) ی راگه‌یاند”ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی نه‌زاهه و لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان به‌دواداچوونی پرسی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ داعشمان كرد و سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكمان كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منیدا كۆ بووینه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان دانیشتنمان سازكرد“.
سۆفی، ئاشكراشی كرد”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه هه‌ریه‌كه له وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان،وه‌زیری ناوخۆ،سه‌رۆكی ده‌زگای ئاساییش و وه‌زیری پێشمه‌رگه له خۆ ده‌گرێت، ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ده‌زگای سه‌ربازییش لای خۆیانه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن“.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه”بازرگانی به سووته‌مه‌نییه‌وه كراوه و خه‌ڵكانێكیش ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت،ره‌نگه به‌رپرسی سه‌ربازی و بازرگان بن، به‌ڵام بۆ سه‌لامه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌كه ورده‌كارییه‌كان ئاشكرا ناكه‌ین“.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كە هاوكات ئەندامی لیژنەی نەزاهەیە پارتی روونیشیكرده‌وه”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جددییه و به‌ڵێنیان داوه كه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی له‌و كاره‌دا هه‌بێت، جا له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و یاسای تیرۆریشیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت و وه‌ك داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت“.