لە لایەن چەند مافیایەکەوە رۆژانە زیاتر لە 100هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک بەبەرچاوی خەڵكەوە دەدزرێت
نوچەنێت:
رۆژنامەنوسێكی دیاری یەكێتی،ئاشكرای دەكات سه‌د رۆژانەسەد بۆ سه‌دو بیست هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركوك، به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌دزرێت و له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و هه‌رێم و له هه‌رێمیشه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌گوێزرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت داهات و پاره‌ی ئه‌و نه‌وته بۆ كوێ و بۆ كێ ده‌چێت.
عارف قوربانی،رۆژنامەونسی دیاری یەكێتی لەبابەتێكدا بەناونیشانی(ئەم تاڵانیەی کەرکوک راگرن)كە ئەمرۆ بڵاوی كردوەتەوە،رایگەیاندوە”هه‌مووان ئه‌و راستیه‌مان له زاری حكومه‌تی عیراق و پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه چه‌ند جارێك گوێ لێبووه كه له مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك راگیراوه. واتا پێش هاتنی داعش به سێ مانگ. هۆكاره‌كه‌شیان به‌سته‌وه به تێكچوونی بۆڕی نه‌وتی كه‌ركوك جه‌یهان و پێویست بوونی چاكسازی له بۆڕییه‌كه‌و له بیره‌كانیش“.
ناوبراو ئاشكراشی دەكات”ره‌نگه ئه‌مه‌یان زۆر كه‌س نه‌یزانێت كه ماوه‌یه‌كه له سه‌د بۆ سه‌دو بیست هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه نه‌وت له كه‌ركوك، ده‌دزرێت و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه،ژماره‌ی ئه‌و تانكه‌رانه‌ی له 24 كاتژمێردا نه‌وت له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و هه‌رێم و له هه‌رێمیشه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌چن“.
ئەو رۆژنامەنوسە رونشیكردوەتەوە”ئه‌وه‌ی ئێستا رۆژانه به تانكه‌ر ده‌برێت، دینارێك خێری بۆ كه‌ركوك و ئه‌هله‌كه‌ی نیه. مه‌گه‌ر ته‌نها چه‌ند بازرگانێكی ئابوری و سیاسی وه‌ك مافیا لێی سودمه‌ندبن. بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێت داهات و پاره‌ی ئه‌و نه‌وته بۆ كوێ و بۆ كێ ده‌چێت؟ “.
قوربانی جەخت لەوەشدەكاتەوە”مادام جه‌نابی پارێزگاری كه‌ركوك له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه رایگه‌یاند كه نه‌وتی كه‌ركوك راگیراوه‌و هه‌نارده ناكرێت. ده‌بێت خه‌ڵكیش رێگه‌ی به‌تاڵانبردنی نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك بگرێت، كه به به‌رچاو و به ئاشكرا‌و به ریزی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا سه‌دان تانكه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك ده‌گوێزێته‌وه“.