خەلیفەكەی داعش بە سەختی بریندارە

0

baghdadiخەلیفەكەی داعش بە سەختی بریندارە

نوچەنێت-عەرەبییە

چەند سەرچاوەیەك لە خیڵەكانی عێراقەوە بە كەناڵی عەرەبییەیان راگەیاندووە كە بەهۆی بۆمببارانی شارۆچكەی قائیم لەسەر سنووری عێراق-سوریا لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانانەوە، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش بە سەختی برینداربووە و ژمارەیەكی زۆر لە فەرماندەكانی داعشیش لە هەمان بۆمبباراندا كوژراون.
محەممەد كەربوولی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پارێزگای ئەنباریش بە عەرەبیەی راگەیانددوە كە فڕۆەكانی هاوپەیمانان ئێوارەی شەممە 8ی نۆڤەمبەر كۆبوونەوەیەكی سەرانی داعشیان لە شارۆچكەی قائیمی پارێزگای ئەنبار كردۆتە ئامانج و بەوەش دەیانكەسیان لێ‌ كوشتوون و برینداركردوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی پارێزگای ئەنباریش جەختی كردۆتەوە كە ئەبوبەكر بەغدادی بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بووە كە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان كردویانەتە ئامانج و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە لەدوای بۆمببارانەكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com