قوباد تاڵەبانی: دیبێت حكومەتی هەرێم بەڕێنماییەكاندا بچێتەوە.. ناوەندی بازرگانی كارگۆ لەفڕۆكەخانەی سلێمانی كرایەوە
قوباد تاڵەبانی، لهمیانهی كردنهوهی ناوەندی بازرگانی كارگۆ لەفڕۆكەخانەی سلێمانی،رایگهیاند،دەبێت رۆتینات نەبێتە رێگر لەبەردەم زیادبوونی خزمەتگوزاریەكانداو دەبێت حكومەتی هەرێم بەڕێنماییەكاندا بچێتەوەو رۆتیناتەكانی بەردەم ئەو بوارە كەمبكاتەوە.
ئەمڕۆ 2014/11/8 لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەئادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لەوەزیرەكانی حكومەتی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی تری حكومی بازرگانان پرۆژەی بازرگانی گوندی كارگۆ كرایەوەو بەردی بناغەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆكەخانەی سلێمانیش دانرا.
سایتی فهرمی یهكێتی بڵاوی كردوهتهوه،قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەوتەیەكدا رایگەیاندوه”بەناوی حكومەتی هەرێم و خەڵكی كوردستانەوە پیرۆزبای لەشاری سلێمانی دەكەین بۆ كردنەوەی ئەم پرۆژەیە كە بەستنەوەی هەرێمی كوردستان و جیهانە لەڕێی ئاسمانییەوە، گرنگی كردنەوەی گوندی كارگۆ لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەوەدایە كە فڕۆكەخانە ستونێكی گەشەپێدانی ئابوری وڵاتەو دەرفەتێكە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنان كە لەنێوان هەرێم و وڵاتانی دەرەوە بازرگانی بكەن، چەندیش كاری بازرگانی زیاتر بێت ئەوەندەش كەرتی گەشتوگوزار زیاتر دەبێت، ئەمكارانەش دەبێتە هۆی دەرفەتی زیاتری كار، بەڵام دەبێت رۆتینات نەبێتە رێگر لەبەردەم زیادبوونی خزمەتگوزاریەكانداو دەبێت حكومەتی هەرێم بەڕێنماییەكاندا بچێتەوەو رۆتیناتەكانی بەردەم ئەو بوارە كەمبكاتەوە“.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكردوه”فڕۆكەخانە كاریگەری گەورەی هەیە بۆ پەیوەندی كلتوی نێوان هەرێم و وڵاتانی تر، هەروەها لەڕووی سیاسیشەوە دەبێتە هۆی زیاتر بوونی پەیوەندیە دبلۆماسیەكان لەگەڵ وڵاتان، وتیشی: پێشتر كە فڕۆكەخانەمان نەبوو لەسنورەكانی ئیبراهیم خەلیل و باشماخ توشی ناڕەحەتی دەبووین، چەندین سەعات چاوەڕێ دەبوین، بەڵام ئەمڕۆ لەفڕۆكەخانەكانی كوردستانەوە راستەوخۆ دەچین وڵاتان، فڕۆكەخانەكانیش بۆ حكومەتی هەرێم لەڕووی سیاسیەوە هاوكارێكە بۆ حكومەتی هەرێم كە ئازادی خۆی هەبێت لەجێبەجێكردنی سیایەتەكانی خۆیدا“.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رونیشكردەوەتهوه”كە فڕۆكەخانەكان بۆ هەرێمی كوردستان گرنگ بوون، وتی: لەم ماوەیەدا بینیمان كە لەڕووی سەربازییەوە بونەتە چ هاوكارێك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كە بونەتە مایەی بەرگری لەهەرێمی كوردستانن هەروەها بەبوونی فڕۆكەخانەش دەتوانین دەربازمان بێت لەو گەمارۆیانەی لەلایەن نەیارەكانمانەوە خراونەتەسەرمان“.
گوندی كارگۆی بازرگانی لەسەر روبەری 250هەزار مەتر دووجا لەنێو فڕۆكەخانەی سلێمانیدا لەماوەی زیاتر لە دوو ساڵ دروستكراوە، گەنجینەیەكی تێدایە كە روبەرەكەی سێ هەزار مەتر دووجایەو چەندین نوسینگەی تێدایە بۆ بازرگاكان، هەوەرها تێرمیناڵێكیشی تێدایە كە سێ فڕۆكەی بارهەڵگر دەتواننن تێیدا پارك بكەن.
