په‌رله‌مانى فیدراڵى به‌لجیكا رۆڵى پێشمه‌رگه له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى داعش به به‌رز نرخاند
نوچه‌نێت:
په‌رله‌مانى فیدراڵی به‌لجیكا له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی له وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان،رۆڵى پێشمه‌رگه‌ی له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى داعش به به‌رز نرخاند.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه”دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و فه‌خره‌دین قادر سكرتێرى په‌رله‌مان به یاوه‌رى دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا سه‌ردانى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى فیدراڵی به‌لجیكایان كرد و له‌لایه‌ن جۆرج دهڵهمان سه‌رۆكى فایلى ده‌ره‌وه‌ى پارتى كریستیانه دیموكراته‌كان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌لجیكا به‌گه‌رمى پێشوازیان لێكرا“.
به‌پێ هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كه”له‌دانیشتنێكى فه‌رمى دا كه له‌هۆڵى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى به‌لجیكا به‌رێوه‌چوو، جۆرج دهڵهمان ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى فیدراڵى به‌لجیكا به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى شانده‌كه‌ى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه كرد ئه‌وان له‌نزیكه‌وه چاودێرى ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازى و مرۆیی هه‌رێمى كوردستان و شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش ده‌كه‌ن و هه‌رێمى كوردستان هاوپه‌یمانێكى گرنگى ئێمه‌یه لهبهرهنگاربونهوهى داعش هه‌ر بۆیه قاره‌مانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش به‌به‌رزى نرخاند و هیوای خواست ئه‌م جۆره سه‌ردان و په‌یوه‌ندیانه په‌ره‌ى پێ بدرێت و له‌باره‌ى ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازى و مرۆیی ژماره‌یه‌ك پرسیارى كرد تاوه‌كو لهكۆبونهوهى فه‌رمى لیژنه‌كه‌یان و دواتر له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى بهلجیكاى فیدراڵ دا بێنه باسكردن“.
ئه‌وه‌ش له هه‌واڵه‌كه هاتووه”له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سوپاسگوازى شانده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازیه نیشان دا و ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌ى خسته روو تا به‌ناوى په‌رله‌مانى گه‌لى كوردستان له‌نزیكه‌وه سوپاسی هاوكارى و به هانا هاتنى گه‌ل و حكومه‌تى به‌لجیكا بكات كه له‌شه‌ڕى رووبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش بۆ هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى نواندیان ئه‌و هه‌رێمه‌ى له‌دواى راپه‌رینه‌وه كیانێكى نیمچه سه‌ربه‌خۆى هه‌بوه‌و ئه‌زمونێكى سه‌ركه‌وتووى دیموكراسیی و پێكه‌وه ژیانى به شایه‌دى گه‌لانى دیموكرات له ناوچه‌كه پیاده كردوه چونكه تاكه هه‌ڵبژارده بۆ ئه‌و گه‌له ته‌نها و ته‌نها دیموكراسی بوه‌و دواى رووخانى دیكتاتۆریه‌تیش رۆڵى سه‌ره‌كى لهبنیادنانى عیراقى نوێ بینی“.
هه‌روه‌ها وتى”ئێستاش وه‌ك پرنسیپ ئێمه له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت داین و ده‌مانه‌وێ دیموكراسی له‌عیراق سه‌ركه‌وێ و هاوبه‌شێكى راسته‌قینه بین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو گرفته‌كان به دیالۆگ بێنه چاره‌سه‌ركردن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ى پێدا گرفتى زۆر گه‌وره له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئیتیحادى هه‌یه ده‌خوازین په‌رله‌مانى به‌لجیكا هاوكار بێ تافشار بخاته سه‌ر حكومه‌تى به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه هه‌ندێكیان زۆر مه‌ترسیداره و هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكى عیراق و ئاینده‌ى دیموكراسی له‌ناوچه‌كه و ده‌خوازین هه‌ست بكه‌ین هاوبهشتى راسته‌قینه‌ین تا دیموكراسی له‌هه‌موو عیراق به‌رقه‌رار بێ به‌لام به‌هۆى خۆدزینه‌وه‌ى به‌غدا له‌جێبه‌جێ كردنى ده‌ستور كۆمه‌ڵێك پرۆژه یاسا ده‌رنه‌چون وه‌ك یاساى نه‌وت و غاز و ئه‌نجومه‌نى ئیتیحادى و خۆدزینه‌وه‌و جێبه‌جێ نه‌كردنى ماده‌ى 140 ى ده‌ستور تایبه‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك و شنگال و خانه‌قین و چه‌ند كێشه‌یه‌كى تر كه پێمان وایه ئه‌وه‌ى دواینیان هاوڵاتیانى دووچارى شۆك و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش دووچارى بێزارى كرد كاتێك بۆ ماوه‌ى ده مانگ ده‌بێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ى حكومه‌تى نه‌ناردوه له‌كاتێكدا موچه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌نێرێ كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش دایه“.
ئیمینیكی دووپاتیشی كرده‌وه” هه‌ڵبژارده‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه عیراقێكى دیموكراسی مافى هه‌موان ده‌سته‌به‌ر بكات و جێبه‌جێ كردنى ده‌ستورى عیراق له‌لایه‌ن حكومه‌ت یه‌كپارچه‌یی خاك و گه‌ل و سه‌روه‌رى عیراق ده‌پارێزێ“.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان”گرفتى هاتنى ئاواره‌كانى خسته روو كه خۆى له‌یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار هاوڵاتى ده‌دات و ئه‌و پێداویستیه مرۆییانه‌ى باسكرد كه ده‌بێ به‌په‌له ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هێنانه كایه‌ى ژیانێكى كارامه بۆ ئه‌و ئاوارانه دابینى بكه‌ن و چونكه ئه‌وه‌ى تائێستا كراوه له‌ئاستى ویست و داخوازیه‌كان و دابینكردنى ژیانێكى شایسته‌دا نیه و زۆربه‌ى قوتابخانه‌كانى دهۆك ئاواره‌ى تیا نیشته‌جێن و خوێندنیان تیا راگیراوه‌و هیوا خواست هاوكارى زیاترى ئاواره لێقه‌وماوه‌كان بكرێ“.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه”داواى لێ‌كردن مه‌ترسیه‌كانى داعش بۆ سه‌ر ئازادى و دیمو‌كراتى و كۆیله‌كردنى ژنان و كچان ى ئێزیدى و تاوانه دڕنده‌كانیان ده‌رهه‌ق به‌مرۆڤایه‌تى به‌جیددى وه‌ربگرن و پشتیوان بن له‌ناساندنى تاوانى ئه‌نجامدانى جینۆساید دژ هاولاتیانى كوردى ئێزیدى“.
پاشان فخره‌دین قادر سكرتێرى په‌رله‌مان وێراى باسكردنى كار و پێكهاته‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه”ئه‌و كرده‌وانه‌ى تیرۆریستانى داعش ئه‌نجامى ده‌ده‌ن دژ به هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كانى ئاینی ئیسلامه و ئه‌مرۆ له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌موو حزبه‌كان به ئیسلامى و عیلمانى و چه‌پ و راسته‌وه رووبه‌رووى هێزى تیرۆریستى داعش وه‌ستاوینه‌ته‌وه چونكه داعش هێزێكى لاده‌رن له‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كوشتنى به ناهه‌قى هیچ مرۆڤێك نیه“.
له‌كۆتایشدا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌باره‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌وه‌ى راگه‌یاند”ئه‌مرۆ هێزى پێشمه‌رگه رۆژانه له‌برى جیهانى ئازاد و دیموكرات شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش ده‌كات و شه‌هید و بریندارى هه‌یه به‌ڵام ئه‌و هێزه پێویستى به دابینكردنى چه‌كى قورسه تاوه‌كو باشتر رووبه‌رووى تیرۆریستانى داعش بێته‌وه كه به‌چه‌ك و جبه‌خانه‌ى زه‌به‌لاحى هه‌ر دوو وو‌ڵاتى عیراق و سوریا شه‌ڕ ده‌كات و داواى كرد له‌دابینكردنى چه‌كى قورس و راهێنان به پێشمه‌رگه درێغى نه‌كه‌ن“.
دواى كۆبونه‌وه‌كه شاندى په‌رله‌مانى كوردستان هۆڵ و ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ى په‌رله‌مانى بهلجیكاى فیدراڵى به‌سه‌ر كرده‌وه‌و دیاری په‌رله‌مانى به‌لجیكایان پێشكه‌شی شانده‌كه كرد و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ئاڕم و وێنه‌ى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانیان به دیارى پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى بهلجیكاى فیدرال كرد.