پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی : بەتەمای ئەوە مەبن كە عێراق بودجە بنێرێت،هەر لێدوانێكیش لەو بارەوە بدرێت ناڕاستە
نوچەنێت . تایبەت
سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی لهپهرلهمانی عیراق، رایگەیاند، تا حكومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتە نەنێرێت كەحكومەتی عێراق بەیاسا لە 2013 لەسەری كردوەتە ماڵ، حکومەتی عێراق بودجە و موچەی هەرێم نانێرێت، دەشڵێت، ئەو پەڕلەمانتارانەی لەبارەی بودجەوە لێدوان دەدەن، ئاگایان لەو پرسە نییە ناراستن، پێی وایە، کێشەکان دوای چوونی شاندی هەولێر بۆ بەغدا چارەسەر دەبن.
ئهحمهد حاجی رهشید، بسهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق، لهلێدوانێكدا بۆ نوچەنێت لەبارەی ناردنی بودجەی کوردستان لەلایەن بەغداوە، رایگهیاند” یاسای بودجە لەناوەندا ئیعتیماد دەكاتە سەر بودجەی ساڵی 2013، لە بودجەی ساڵی 2013 بڕگەیەكی تێدا تۆماركراوە، ئەو بڕگەیەش ئەوەیە بڕێك نەوت دیاری كراوە لەسەر حكومەتی هەرێم، كە دەبێت ئەو بڕە رۆژانە هەناردە بكات، مەزەندە كراوە بە 250 هەزار بەرمیل، لەهەمان یاسا بڕگەكە وادانراوە كە ئەگەر هەرێمی كوردستان رۆژانە نەتوانێت ئەم بڕە بنێرێت، یا نەینێرێت ئەوا بەئەندازەی ئەو بڕە نەوتە هەناردەیە لە بودجەكەی دەبڕێت، دوای ئەوەی وەزیرەكان واژوی ئەم پڕۆژە یاسایەیان كردوەو دواتر هاتوەتە پەرلەمان و پەرلەمانتارە كوردەكان دەنگیان نەداوە بەم پڕۆژە یاسایە و چونەتە دەرەوە، بەڵام پڕۆژە یاساكە تێپەڕێنراوەو بوتە قانوون، ئێستاش كوردی پێوە ئیلزام كراوەو كە دەبێت بە ئەندازەی ئەم بڕە لە بودجەكەی ببڕێت”.
سهرۆكی فراكسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، چۆنیەتی بڕیاری بڕینی بودجەی کوردستان لەبەغداوە وا باس دەکات”لەكاتی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، حوسێن شەهرستانی نامەیەكی ئاڕاستەی وەزیری دارایی كردووە، كە لەبەر ئەوەی هەرێم قەرزارە، نابێت بودجەی بۆ بنێرێت، پاشان بەبڕیارێكی شەخسی مالیكی بودجەی هەرێمی كوردستان نەنێراو بڕدراوە، تائێستا ناتوانن ئەم بڕیارە شەفەییە هەڵوەشێننەوە، بۆ؟ چونكە حكومەتی عێراقی و كابینەكەی حەیدەر عەبادیش، قەناعەتیان بەم قەزیەیە هەیە، كە تا هەرێم ئەو بڕە نەوتەی هەناردە نەكات، دەبێت بودجەی پێ نەدرێت”.
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەوەش دەخاتەڕوو کە”ئەو رێكەوتنە سیاسیەی تازە كراوە بۆ بەشداریکردن لەحکومەتی عێراق، جۆرێك لە لێدانەوەی جیاوازی بۆ هەیە، هەندێك لە ئەندامانی وەفدی دانوستانكار دەڵێن، ئەم رێكەوتننامەیە نەچوەتە قۆناغی ئیتیفاقەوە، چونكە واژۆی لەسەر نەكراوە، لەوانە وەزیری دارایی كە لەپەرلەمان بوو، باسی لەوەكرد كە ئێمە ئێتیفاقمان هەیە لەگەڵ حكومەتی حەیدەر عەبادی، لەسەر ئەو ئیتیفاقە هاتوین بەشداریمان كردووە لە حكومەتەكەی، خاڵێكی تر كە خاڵێكی زۆر نێگەتیڤە، ئەوەیە حكومەتی هەرێم یان قیادەی سیاسی، كاتێك ویستیان بەشداری لە حكومەتی عێراقی بكەن، بەیاننامەیكی شەش خاڵیان دەركردو مەرجیان داناوە بەبێ ئەوەی لایەنی بەرامبەر ئەو مەرجانە قبوڵ بكات، بەڵام ئەوان ئەمەیان كردوە بەمەرج بۆ خۆیان، ئەگەر ئەم شەش مەرجە جێبەجێ نەكات ئەوا ئێمە دوای سێ مانگ دەكشێنەوە، كاتێك تۆ مەرج بۆ كەسێك دادەنێت دەبێت مەرجەكانی قبوڵ بێت، ئەگینا تۆ مەرجی لەگەڵ مناقەشە نەكەیت جۆرێكە لەبڕیاردانی یەك لایەنە، ئەوە دوومانگ بەسەر ئەو ماوەیە تێپەریووە كەهەرێمی كوردستان دەڵێت، سێ مانگم بۆ عەبادی داناوە، بەڵام هیچ نەكراوە لەو دوو مانگە و تەوەقوعیش ناكەم لەمانگی سێیەمیش شتێكی وا بكرێت“.
هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی، ئەو لێدوانانەی رۆژانە پەرلەمانتار و بەرپرسان دەیدەن و باسی ناردنی بودجە موچەی هەرێمی كوردستان دەكەن، بەناڕاست و بێ ئاگا لە دۆخەكە دایە قەڵم و وتی” زۆرێك لەو لێدوانانە بەبێ دیراسەكردن دەدرێن و راستەوخۆ لەكەناڵێك قسەی وەزیرێك دەبیستن، بۆ نموونە وەزیری دارایی لەپەرلەمان، چۆن ئێمە ئەمان وت پێویستە بودجەی هەرێم بنێرێت، ئەویش دەیوت منیش سورم لەگەڵ ئێوە، و دەبێت پشكی هەرێم بنێرێت، راستەوخۆ لەناو هۆڵی پەرلەمانەوە یەكێك لە پەرلەمانتاران پەیوەندی كردوە بەكۆمەڵێك كەناڵی راگەیاندنەوە و وتویەتی، بەزوترین كات پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، كە ئەمە خۆی بۆ خۆی دیراسەتنەكردنی ئەو واقیعەیە كەوا خەڵكێكی موختەس ئەیزانن، ئێمە لەوێ لیژنەیەكی دارایمان هەیە، ئەو لیژنە داراییە چوار كوردی تێدایە، ئێمە وەزعی دارایی عێراق دەزانین، بەچ قەیرانێكی دارایی دەڕوات، بۆیە هیچ یەكێك لەو ئەندامانەمان لەلیژنەی دارایی ئەوەمان رانەگەیاندووە كە حكومەتی عێراق بودجەی حكومەتی هەرێم دەنێرێت، دوای ئەوەی پرسیاری ئەوەم لێكرا، پێموتن بەتەمای ئەوە مەبن كە بودجە عێراق بنێرێت،هەر لێدوانێكیش لەو روانگەیەوە بدرێت ناڕاستە“.
بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش، پێی وایە”تەنها ئەوە ماوەتەوە كە لەماوەی ئەم مانگەدا، ئەم وەفدە سەردانی بەغدا بكات و كێشەكان چارەسەر بكات“.