پەڕلەمانتارێکی پارتی : حکومەتی عێراق چوار تریلیۆن دینار قەرزاری هێزی پێشمەرگەیە

0

ئەشواقئەشواق جاف : حکومەتی عێراق چوار تریلیۆن دینار قەرزاری هێزی پێشمەرگەیە

دڵشادهەرتەلی .  تایبەت
پەرلەمانتارێكی كورد لەپەڕلەڕلەمانی عێراق، رایگەیاند، حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2007 تا 2013 چوار تریلیۆن دینار قەرزاری هێزی پێشمەرگەیە، داوادەکات ئەو شاندەی کوردستان کە دەچنە بەغدا راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی باسی مافەکانی پێشمەرگە بکەن.
د. ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلیستی پارتی دیموكراتی کوردستان، بەنوچەنێت ی ڕاگەیاند”ئێمە ساڵانە وەكو پەرلەمانی عێراق لە پڕۆژە یاسای بودجە بڕگەیەك هەیە و جێگری دەكەین دەربارەی هێزی پێشمەرگە، قاعیدی قواتی موسولەحەی عێراق، لەگەڵ قاعیدی قواتی موسولەحەی هەرێمی كوردستان دەبێت تەنسیق بكەن بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە تەجهیز و تەسریح بكرێت، هەروەها حكومەتی عێراقی پێویستە موچەی پێشمەرگە بدات، ئەم بڕگەیە لەیاسای بودجەی عێراقی پەسند دەكرێت، بەڵام بەداخەوە لەئەرزی واقیع بەهیچ شێوەیەك جێبەجێ ناكرێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی هەڵەی حكومەتی ناوەند، بەپێی ئەو یاسا پەسەندکراوانەش حكومەتی ناوەند لە ساڵی 2007 تا 2013 چوار تریلیۆن دینار، قەرزاری هێزی پێشمەرگەیە”.
بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕی داعش ەوە لەعێراق چەندین گروپی میلیشیای شیعە دامەزراون، هەموو ئەو گروپانە لەسەر حسابی حکومەتی عێراق موچەیان پێ دەدرێت و پڕ چەکدەکرێن، بەڵام دوای چەند مانگ شەڕی پێشمەرگە دژ بەداعش تائێستا حکومەتی عێراق ئامادە نییە، موچەی پێشمەرگە بدات و پێویستییە سەربازییەکانی بۆ دابین بکات.

ئەو پەڕلەمانتارەی پارتیش لەپەڕلەمانی عێراق لەو بارەیەوە دەڵێت”منیش پرسیاری ئەوەم ئاراستەی ئەو وەفدە كرد، كە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كەهاتنە پەرلەمان و بریتی بوون لەوەزیری دارایی و پلاندانان و و نەوت، راپۆرتی ئەوەشیان پێ بوو كە دابەشی سەرپەرلەمانتارانیان كرد، ناوی خۆبەخشەكانیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بیخەنە پاڵی لیستی هێزی ناوخۆ و بەرگری،بەڵام بەهیچ شێوەیەك ناوی پێشمەرگەی تێدا نەهاتووە، پێموتن هێزی پێشمەرگە و خۆبەخشان شەری یەك دوژمن دەكەن كە داعشە، بەڵام بۆچی ناوی خۆبەخشەكان هاتووە بۆ ئەوەی كە مەعاشیان بۆ سەرف بكرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ئاماژەتان بەناوی پێشمەرگە نەكردووە، وەڵامەكەی ئەوە بوو، كە ئەوان ئەو بابەتەیان لەبەرچاوگرتوە و دیراسەتی دەكەن، بەڵام من قەناعەتم بەو وەڵامە نەبوو”.
لەمەڕ چارەسەرکردنی پرسی موچەی پێشمەرگە، هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، د.ئەشواق جاف دەڵێت”وەكو پەرلەمانتار بەردەوام داوا دەیكەن كە موچەی پێشمەرگە سەرف بكرێت، بەڵام ئەمە پێویستی بەبڕیارێكی سیاسیە، چونكە ئێمە لە ژینگەیەكی سیاسی ناتەندروست دەژین و سیاسەتمەدارانی عێراق پێشیلی دەستورو یاسا دەكەن، بۆیە تا ئێستا موچەی پێشمەرگە لەلایەن حكومەتی ناوەندیەوە نەدراوە”.

بۆیە داوا دەکات ئەو شاندە باڵای کوردستان کەبڕیارە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کوردستان و عێراق، سەردانی بەغدا بکەن”بەشێوەیەكی راستەخۆ گفتوگۆبكەن و یەكەم خاڵ موچە و ئیمتیازاتی هێزی پێشمەرگە بێت، چونكە وەزیری بەرگری عێراق كەهاتە هەرێمی كوردستان، داوای هاوكاری هێزی پیشمەرگەی دەكرد، پێویستە پێش ئەوەی كە داوای هاوكاری هێزی پێشمەرگە بكات، لێی بپرسن، ئایا بۆچی تا ئێستا بەهیچ شێوەیەك لە هیچ راپۆرتێك ئاماژە بەموچەی پێشمەرگە نەكراوە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، من گەر ئامادەی ئەو كۆبونەوەیە بام، راست پێمدەگوت، چونكە ئەو وەزیری بەرگریە و نابێت بەهیچ شێوەیەك جیاوازی لەنێوان هێزی سەربازی عێراقی و هەرێم بكات”.
چونکە بەڕای ئەشواق جاف “ئەو ترسەش كە لەلایەن هەندێك لایەنەوە هەبوو، كە دەترسان هێزی پێشمەرگە تەنها بەرگری لەخاكی كوردستان دەكات نەماوە، پێشمەرگە ئێستا شەری داعش دەكات و بەرگری لەهەموان دەكات بەپەرلەمانیشەوە، بۆیە پێویستە چون ئەركەكانی جێبەجێ دەكات، مافەكانیشی پێ بدرێ، پێشمەرگە تاوەكو ئێستا هەموو ئەركەكانی جێبەجێ كردوە و هیچ مافێكی وەرنەگرتووە ئەمەش پێشێلكاری دەستورە، لەلایەكی تریشەوە لەلایەنی مافی مرۆڤەوە، پێشیلی مافی پێشمەرگە كراوە لەڕووی ماف و ئیمتیازات”.

ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی عێراق دەشڵێت”ئەمرۆ ئیسپات كرا بۆ هەموو جیهان نەك تەنها بۆ هەموو عێراق، ئەو سیاسەتی حكومەتی عێراق بەكاری هێناوە پێشتر سیاسەتێكی هەڵەبووە، چەكی نەداوەتە پێشمەرگە، ئەگەر چەكی بدایەتە هێزی پێشمەرگە وەكو ئەوەی كەمافی هەیە ئێمە ئەمرۆ رووبەری ئەو كێشەیە نەدەبوینەوە، چونكە ئێستا تەنها پێشمەرگە بێبەشە لەو چەكە پێشكەوتوانە، زۆربەی چەكە پێشكەوتوەكان كە جەیشی عێراق جێیهیشت كەوتنە دەست داعش و بەكاری هێنا دژی پێشمەرگە، ئەمەش گەورەترین بەڵگەیە كەحكومەتی عێراقی سیاسەتێكی هەڵەی هەبووە بەتایبەتی مالیكی”.

بۆیە بەپێویستی دەزانێت کە”ئەم سیاسەتە هەڵەیە چارەسەر بكرێت، ئەگەر ئەوەش چارەسەر نەكرێت مانای ئەوەیە نەك هەرێمی كوردستان لەمەترسیدایە بەڵكو هەموو خاكی عێراق لەمەترسی دەبێت، چونكە ئێستا هێزی پێشمەرگە نەك بەرگری لەكوردستان بەڵكو لەخاكی عێراقیش و مرۆڤایەتیش دەكات، بۆیە قاعیدی قواتی موسەلەحەی ئێستا كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، پێویستە ئەو سیاسەتە هەڵەیە چارەسەر بكات بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە بتوانێت بەشێوەیەكی باشتر و بەهێزتر بەرگری بكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com