نوچه نیت
ئه‌ندامێكی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی توركی دوای ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌م
پارته، پارتێكی نوێ به‌ناوی پارتی پێشكه‌وتنی دیموكراسی داده‌نێت و ئه‌مه له‌كاتێكدا دامه‌زرێنه‌ری پارته‌كه كه ناوی ئیدریس باڵه به‌لایه‌نگری گوله‌ن تۆمه‌تبار ده‌كرێت
ئیدرس بال كه ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی توركیایه‌و پێشتریش ئه‌ندامی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بوو، له‌سه‌ر باڵی فه‌تحوڵا گوله‌ن هه‌ژمارده‌كرا ئێستا پارتێكی نوێی به‌ناوی پارتی پێشكه‌وتنی دیموكراسی دانراوه و دروشمه‌كه بریتیه له ده‌ستێكی سپی له‌سه‌ر باكگراوه‌ندێكی سوور، ئیدریس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه ئامانجی پارته‌كه‌ی بریتیه له‌ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی حكومه‌ته. هه‌رچه‌نده ئیدرس له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به‌لایه‌نگری فه‌تحولڵا گوله‌ن تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه‌چی ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له‌دانانی حزبه‌كه‌ی پرس و رای گوله‌نی وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا ئه‌وی نه‌بینیوه.