راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی به‌ناوی دادوه‌ره كورده‌كه ڤیدیۆكه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه
نوچه نیت
به‌پێی بڵابوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف دوایین وه‌زیری راگه‌یاندنی سه‌دام له‌سه‌ره مه‌رگدایه.
له‌ساڵی 2003 سه‌حاف وه‌زیری راگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراقی بوو، به‌ر له‌وه چه‌ندین ئه‌ركی له كابینه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بینیوه، ئه‌و ئێستا ته‌مه‌نی 74 ساڵه و له ئیمارات ده‌ژی، به‌پێی دوایین ڤیدیۆ كه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بۆته‌وه سه‌حاف له بارودۆخێكی ته‌ندروستی دژوار دایه و ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی دایه و دڵنه‌وایی ده‌كات و یه‌كتر ماچ ده‌كه‌ن. سه‌حاف به كارهێنانی وشه علوج ناوبانگێكی سه‌یری بۆ په‌یدابوو ئه‌مه‌ش له‌كاتی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و عێراق بوو.ئه‌و هه‌واڵه له‌چه‌ندین سایتی عه‌ره‌بی به هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوایه ئه‌و ڤیدیۆیه هی ئه‌و داده‌وه‌ره كورده‌یه كه بریاری له‌سێداره‌دانی سه‌دامی ده‌ركردووه.
