يەكێتی : كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەی بارزانی و مالیكی بووە

0

پەرلەمانتارێکی يەكێتی : كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەی بارزانی و مالیكی بوە

ماددەی 140 بەهۆی ناكۆكی نێوان پارتی و ئێمە جێبەجێنەكراوەnawzad
دڵشادهەرتەلی – نوچەنێت :
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەی نێوان بارزانی و مالیكی بوەو ئەنجامەكەشمان بینی كە هاوڵاتیان و فەرمانبەران باجەكەیان دا و هێشتاش كاریگەری پاشماوەی ئەو كێشانە ماوە، دەشڵێت”بەشێكی جێبەجێ نەكردنی ماددەی 140 دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناكۆكیانەی لە نێوان پارتی و یەكێتی لەكەركوك هەبووە”.

نه‌وزاد رەسول، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،لەفڕاكسیۆنی یەكێتی، له‌ به‌رنامه‌ی(ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م)له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز، كە تایبەت بوو بە قسه‌كردن له‌ سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیاری تایبه‌ت به‌ دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو دوا گۆڕانكاری و پێشهاته‌ سیاسیه‌كان،رایگەیاند”كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەی تێكەڵن لە هەموو بابەتێك و كێشەی رێكنەخستنی پیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لەسەر بنەمایەكی موئەسەساتی و دەستوری و یاسایی“.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد”زیاتر كێشەكان حیزبی بوون و لەسەر بنەمای كەسی دروست بوون و سەریان هەڵدا، كێشەی نێوان بەغداو هەرێمیش حیزبی بوەو كیشەی نێوان خودی سەرۆكی هەرێم كاك مەسعود بارزانی بووە لەگەڵ نوری مالیكی، كە پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە، هەتا رەد و فعل لە نێوان ئەو دوو كەسە هەبوو زیاتر كێشەكان بەرەو قوڵ بونەوە دەچوون، ئەنجامەكەشمان بینی كە هاوڵاتیان و فەرمانبەران باجەكەیان دا هێشتاش كاریگەری پاشماوەی ئەو كێشانە ماوە“.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئەوەشی ئاشكرا كرد”بەشێكی جێبەجێ نەكردنی ماددەی 140 دەگەڕێتە بۆ ئەو ناكۆكیانەی كە لە نێوان پارتی و یەكێتی لەكەركوك هەبوەو ئێستاش دوو پەروەردە و ئاسایش و پۆلیس هەیە لەو شارە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com