بەیاننامەی سەرۆكایەتی كۆمار سەبارەت بە لێبوردن لە مولازم ئەحمەد

0

ahmedبەیاننامەی سەرۆكایەتی كۆمار سەبارەت بە لێبوردن لە مولازم ئەحمەد

نوچەنێت-عێراق نێت

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو میدیاكان لەزاری ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق گواستییانەوە كە بەم زووانە بڕیاری لێبوردن لە بكوژی رۆژنامەنووس ئەحمەد بدێوی دەردەچێت، پێنجشەممە 6ی نۆڤەمبەر بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی عێراق ئەو هواڵەی رەتكردەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەو زانیارییانەی باس لە بڕیاری سەرۆكایەتی كۆمار بۆ لێبوردن لە مولازم ئەحمەد ئیبراهیم مستەفا دەكەن، دور و نزیك بنەمای راستییان نییە.
بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی كۆمار دەشڵێت نەك بڕیاری لەو جۆرە نەدراوە، تەنانەت هیچ داوایەكی لەو شێوەش ئاراستەی سەرۆك كۆمار نەكراوە تا بۆچوونی خۆی لەابرەوە بدات.
شیاوی وتنە 17ی ئابی رابردوو دادگای ناوەندیی تاوانەكان بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی سەپاند بەسەر مولازم ئەحمەد ئیبراهیم مستەفادا سەپاند بە تاوانی كوشتنی رۆژنامەنووسی عێراقی ئەحمەد بدێوی، كە كاری بۆ رادیۆی عێراقی ئازاد دوگرد كە بارەگاكەی لە پراگی پایتەختی چیكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com