دوو خێڵی عێراقی شەڕە هاوەن دەكەن

0

tribesدوو خێڵی عێراقی شەڕە هاوەن دەكەن

نوچەنێت-مەداپرێس

پێنجشەممە 6ی نۆڤەمبەر سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە رایگەیاند كە هەردوو خێڵی جەوابر و بێت حەشیف لە شەرَێكی قورسدان و داوای دەستێوەردانی حكومەتی كرد بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕەكە.
سەرچاوەكە وتویەتی لە شەڕی ئەو دو خێڵەدا لە شارۆچكەی قوڕنەی سەر بە پارێزگای بەسرە چەكی مامناوەندی وەك ئارپیجی و چەكی قورسی وەك هاوەنی تێدا بەكاردێت و شەڕەكەش بەردەوامە.
محەممەد ناسیح حەسەن قایمقامی قوڕنە وتویەتی هێزی تایبەت بە كۆتاییهێنان بە گرفتە خێڵایەتییەكان نەیتوانیوە كۆتایی بە شەڕەكە بهێنێت.
شەڕی نێوان ئەو دوو خێڵە لەسەر وەرگرتنی پرۆژەیەكی بەڵێندەرایەتییە لە بواری ئاوەڕۆدا و لە مانگی 3 ی ئەمساڵەوە سەری هەڵداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com