وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به(بارزانی)یەوە كرد و ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد
نوچەنێت:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به بارزانییەوە كرد‌و ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆریستان خرایه به‌ر باس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردوتەوە”ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/11/2014 فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد“.
بەپێ هەواڵی ماڵپەڕەكە”له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆریستان خرایه به‌ر باس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا وه‌ك رابردوو ئاماده‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات“.
هەر لەهەوەاڵەكە ئەوەش ئاشكراكراوە”له به‌رامبه‌ردا بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و تیرۆریستانه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه“.