بارزانی سەردانی میحوەری مەخمووری کرد .. داعش ورەی روخاوە و لە شکستدایە
نوچەنێت -رووداو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی میحوەری مەخموور و گوێڕی هێزی پێشمەرگەی کرد و رایگەیاند کە داعش ورەی روخاوە و لە شکستدایە.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور راگەیاند کە سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ ئاگاداربوون بوو لە رەوشی بەرەکانی جەنگ و هێزی پێشمەرگە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی”بارزانی دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگە کرد و گوتی چەكدارانی داعش ورەیان رووخاوە و لە شکستی بەردەوامدان”.
سەردانەکەی بارزانی لە بەیانی ئەمڕۆ 6/11/2014 تا ئێوارە بەردەوام بوو، سەردانی بنکەکانی پێشمەرگەی لە مەخموورەوە تا گوێر کرد.