عەلی باپیر: هاوكاریكردنی داعش خیانه‌تی نیشتیمانییه… لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە پەیوەندیم پێوەکراوە
نوچەنێت –NRT- رووداو:
ئەمیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی،ئاشكرای دەكات، ناکرێت خیانه‌ت له نیشتیمان بکرێت و بازاری داعش فراوان بکرێت، ده‌شلێت،ئه‌وان له عێراق هه‌موولایەکیان سه‌رنشینینی که‌شتیه‌کین یان هه‌موومان له‌ناو ده‌چن و یانیش هه‌موویان رزگاریان ده‌بێت و ئاماژە بەوەشدەكات دوای قسەکانی عەبادی، لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە پەیوەندی پێوەکراوە بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی.
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له میانه‌ی به‌شداری كردنی له دیداری ئینستیتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له رۆژی سێیه‌مدا كه له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه چوو تێدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند”ناکرێت خیانه‌ت له نیشتیمان بکرێت و بازاری داعش فراوان بکرێت، ئێمه له عێراقدا هه‌موولایەکمان سه‌رنشینینی که‌شتیه‌کین یان هه‌موومان له‌ناو ده‌چین و یانیش هه‌موومان رزگارمان ده‌بێت“.
جەختیشی لەوە كردەوە”کورد ده‌بێت ته‌رکیز له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غداد بکات“.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”ده‌بێت هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵکیان داوه بیبه‌نه سه‌ر، ده‌بێت به‌پێی به‌ڵێنه‌کان که به خه‌ڵکیاندا کار بکه‌ن و بۆئه‌وه‌ی ببینه‌وه جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکی“.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو”ده‌بێت کاری گرنگ بکرێت تا سوننه‌کان له عێراق له ئیداره‌کردندا به‌شدارببن،”برا سوونه‌کانمان” خۆیان به دوور بگرن له زهنیه‌تی به‌عسی و زهنیه‌تی شۆڤینی، ئه‌وان نابێت بگه‌رێینه‌وه دواوه ده‌بێت پێشبکه‌ون، ده‌بێت “برا شیعه‌کانیشمان” ده‌ستپێشخه‌ربن بۆ پێشکه‌وتنه‌کان“.
باپیر رونیشكرده‌وه”بۆئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووبن ده‌بێت له‌یه‌کتری نزیک بینه‌وه و یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن،نابێت به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بكرێته بنه‌ما“.
جەختی لەوەشکردەوە”کورد به‌شێک نه‌بووه له کێشه‌کان، به‌ڵام ده‌بێت کورد ته‌رکیز بکاته سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا“.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئاشکرای دەکات”کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندییان پێوە کراوە و باس لەوە کراوە دوای بیستنی لێدوانەکەی حەیدەر عەبادی “پێویستیمان بە بەستنی کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی هەیە“.
لە بارەی بەشداریپێکردنی پێکهاتەکانی عێراق لە حکومڕانی عێراق ئاماژەی بەوە دەکات”بایی ئەوە قسە و رێککەوتن کراوە، ئەگەر پێیانەوە پابەند بین و پێیانەوە وەفادار بین، عێراق لەو قەیرانە رزگار دەکەین کە تێیکەوتووە“.
لەبارەی کاری حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وتی”دەبێ عەبادی ئیسپاتی بکات کە ئەو هەڵانە دووبارە نەکاتەوە، بەجۆرێک هەموو خەڵک مافەکانی لەچوارچێوەی عێراقدا ببینێتەوە، ئەمە ئەگەر بمانەوێ عێراق بەردەوام بێت، بەڵام ئەگەر بگەینە بنبەست ئەو کاتە دەبێ خەڵکی عێراق ماڵجیایی لەیەکیتر بکەین“.
ئاشکرایشی کرد”لێدوانەکەی حەیدەر عەبادی لەسەر نەناردنی مووچە و بوودجەی هەرێمی کوردستان خەڵکێکی زۆری نیگەران کردووە، کە بڕیار نەبوو بەو شێوەیە لێدوان بدات و هەڵسوکەوت بکات، بەڵام گوتیان کە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکییەکان نێوەندگیری دەکەن و داوایان کردووە دەرفەتێکی دیکەیان پێبدرێت، بەڵام پێشووتریش ئەوان لە بەیندابوون و گەرەنتی و زەمانەت بوون“.
عه‌لی پاپیر له كۆتایی وته‌كانیدا دوپاتی كرده‌وه”ده‌بێت له‌مه‌ودوا هه‌نگاوه کردارییه‌کان به‌گه‌ڕ بخه‌ین، هه‌زاران عه‌ره‌ب و هه‌زاران کورد ئاواره‌بوون، ئه‌وان به دۆخێکی سه‌ختدا تێپه‌رده‌بن، ئێمه پێکه‌وه هه‌موومان ده‌توانین کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، که‌س به‌ته‌نیا ناتوانێت هه‌موو کێشه‌کان چاره بکات“.