ژنی كورد له كۆبانی په‌یامێكی گه‌وره‌ن بۆ دنیای ده‌ره‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان نموونه‌ی تری دینداری و ئیمانداری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی تاریكییان هه‌یه
نوچەنێت . خه‌ندان
د. به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند كه سه‌یركردنی شه‌ڕی داعش، وه‌كو شه‌ڕێكی سه‌ربازی، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یە، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه حوكمڕانی ته‌ندروست، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان، ئازادی و نموونه‌یه‌كی جیاواز له‌و سیسته‌مه دیكتاتۆریانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئێمه هه‌یه به‌رجه‌سته بكرێت، سه‌رمایه سه‌ره‌كییه درێژخایه‌نه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه.
له رۆژی دووه‌می پانێڵی دیداری مێری بۆ ئاشته‌وایی، كه ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه له شاری هه‌ولێر سازیكردووه، د. به‌رهه‌م ساڵح وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا د. به‌رهه‌م رایگه‌یاند “رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رووبەڕووی گۆڕانکاری و هەژانی گەورە بووەتەوە و کوردستانەکەی خۆیشمان چەقێکی گرنگ و سەلمێندراو و ناسراوی ئەم گۆڕانکاریی و هەژانانەیە، دەکرێ بڵێین ئێستا سیستمی ئەمنی و سیاسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست روو لە گۆڕانکاریی و روو لە هەڵتەکانە، ئەو سیستمە ئەمنی و سیاسییەی دوای شەڕی جیهانی یەکەم هاتەکایەوە، کە زۆرجار بە ناوی رێککەوتننامەی سایکس بیکۆ نێودەبرێت ئەمڕۆ بنەماکانی کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە و گۆڕانکاری و ئاماژەی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ئارادایە”.
د. به‌رهه‌م وتی: هۆکاری ئەم گۆڕانكارییانە زۆرن، بەڵام بۆ ئێمەی خەڵکی کوردستان کە خۆمان لە دوای شەڕی جیهانی یەکەمەوە بە زەرەمەندی یەکەمی ئەو سیستمە دەزانین، دەبێت تێبگەین ئەم گۆڕانکارییانە گۆڕانکاری گەورەن و دەرفەتی گەورەن، لە هەمانکاتیشدا ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەدا نەکەین، ئەمجارەیش بۆ قۆناخێکی دیکە ئەو سیستمە نوێیە کە دێتەئاراوە، لەوانەیە مافەکانی خەڵکی کوردستانی تێدا رەچاونەکرێت”.
وتیشی: “جیاوازییه‌كی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی پێشوو، ده‌بینین كه پێگه و سه‌نگی كورد له‌به‌رچاو و كاریگه‌ره و ئه‌م راستییه تێبگه‌ین و هه‌وڵبده‌ین به‌پێی ئه‌م قۆناغه نوێیه و ئه‌م ته‌وازوناته تازانه كاربكه‌ین، هیوادارم سیستمی ئه‌منی و سیاسی تازه‌ی رۆژهه‌ڵات وه‌كو سه‌د ساڵی رابردوو نه‌بێت، سه‌دساڵی مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تازه بێته‌كایه‌وه، بنه‌مایه‌ك كه مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ره‌چاوكراوبن و سه‌لمێنراو بن، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌زموونێكی له‌به‌رچاوه و گله‌ییه‌كانمان كه‌م نین، به‌ڵام به‌راوردی ئه‌مڕۆی كوردستان به ڕابردوو، به‌راوردی ئه‌مڕۆی كوردستانی باشور، كوردستانی عیراق به ده‌وروبه‌ر ده‌بینین، ده‌سكه‌وتی گه‌وره و هه‌نگاوی گه‌وره بۆ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و ژیانی سیاسییه‌كی ته‌ندروست و نموونه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیان هاتووه‌ته كایه‌وه”.
هاوكات وتی: “زۆر جار ئێمه خۆمان ئه‌و ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنانه نادیده ده‌گرین یان به كه‌می ده‌زانین، زۆر جار ده‌هێنێ ئێمه‌مانان بچینه ده‌ره‌وه و سه‌یرێكی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی قه‌در و پایه و سه‌نگی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بزانین، من دوو هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بووم، بۆ برایانم باسكردووه ئه‌مڕۆ كوردساتانی ئێمه به پێگه‌یه‌كی ناسراو و هاوكار و هاوبه‌شێكی كاریگه‌ری هاوپه‌یمانی جیهانی دژی تیرۆر ناسراوه، ئه‌مه ده‌رفه‌ته، ده‌سكه‌وته، ئه‌نجامی ماندووبوون و كۆمه‌ڵی فاكتۆری جیاجای په‌یوه‌ستی وه‌زعی خۆمانه، به‌ڵام كه وایه ئایا ئێمه چی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سوودی ته‌واوی لێوه‌رگرین و ئه‌م ئه‌م سه‌رمایه‌یه به‌كاربهێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌مان جیاواز بێت له ڕابردوومان و ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی له دوای شه‌ڕی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌سه‌رماندا هات، ئه‌م جاره له داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌سه‌رماندا نه‌یه‌ته‌وه و له‌مه‌دا كوردی عیراق پێگه‌یه‌ی دیار و له‌به‌ر‌چاوی هه‌یه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوونه‌ته به‌ره‌یه‌كی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن له به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان و مرۆڤایه‌تی دژی داعش”.
د.به‌رهه‌م روونیشیكرده‌وه كه “ته‌نها بینی كوردستانی عیراق له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كوردی پارچه‌كانی تر دروست نییه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له سوریا هاتووه‌ته كایه‌وه به‌رجه‌سته‌كردنی به‌رگریكردن له كۆبانێ خۆی له خۆیدا دیسانه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆی هه‌بوو بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “ژنی كورد و شه‌ڕه‌ڤانانی كورد له كۆبانی به‌تایبه‌تی كچه‌كانمان و خوشكه‌كانمان په‌یامێكی گه‌وره‌ن بۆ دنیای ده‌ره‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان نموونه‌ی تری دینداری و ئیمانداری هه‌یه و نموونه‌یه‌كی تری پێكه‌وه‌ژیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی تاریكییان هه‌یه، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هه‌موو هاتوهاواریه‌تی و ده‌مانه‌وێت داعش نه‌مێنێت، به‌ڵام هێزی پیاده نانێرن له‌به‌ر هۆكاری سیاسی خۆیان و وه‌زعی عیراق و ئه‌فغانستان و ئه‌و بارگرانییه‌ی به‌سه‌ریاندا هات”.
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یه‌دا د.به‌رهه‌م رایگه‌یاند كه “ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك له‌به‌رخاتری ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، به‌ڵكو بۆ به‌رگریكردن له وڵاتی خۆمان، له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان، له به‌هاكانی خۆمان، بۆ پێكه‌وه‌ژیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و له دوبز، داقوق، زوممار و جه‌له‌ولا ڕووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تییه‌كانی داعش ده‌بینه‌وه، له كۆبانێ به‌هه‌مان شێوه كه ئه‌مه په‌یامێكی گه‌وره‌یه، من لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌مه ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره ده‌خاته‌سه‌رشانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و هه‌ڵبژارده‌ی سیاسی كورد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری ئه‌م شه‌ڕه‌ی داعش بكه‌ین ته‌نها وه‌كو شه‌ڕێكی سه‌ربازی، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێمان وابێت پێشمه‌رگه‌ی كورد و پێگه‌ی كوردستان ته‌نها پێگه‌یه‌كی ئه‌منی بێت، وه‌كو پاكستان بین بۆ غه‌رب بۆ شه‌ڕی تاڵیبان نه‌هامه‌تیی زۆر گه‌وره‌تر به‌سه‌ر میله‌ته‌كه‌ماندا ده‌هێنین و ته‌نها و ته‌نها ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه ببینه هێزێكی دارده‌ستی ئه‌جێندای خه‌ڵكی تر”.
وتیشی: “ئه‌م شه‌ڕه به‌رۆكی میلـلـه‌ته‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تی گرتووه، به‌ڵام جوگرافیا و سیاسه‌ت و ڕووداوه‌كان وا‌یكردووه ئێمه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه بین، گرنگه چه‌ك، گرنگه جوامێری و له‌خۆبورده‌یی و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه، سه‌رمایه‌كی سه‌ره‌كی ئێمه‌ن، به‌ڵام شانبه‌شانی ئه‌وه حوكمڕانی ته‌ندروست، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان، ئازادی و نموونه‌یه‌كی جیاواز له‌و سیسته‌مه دیكتاتۆریانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئێمه هه‌یه به‌رجه‌سته بكرێت، ئه‌وه به‌لای منه‌وه سه‌رمایه سه‌ره‌كییه درێژخایه‌نه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان”.
ئاشكراشیكرد كه “ئه‌مڕۆ ناوه‌نده‌كانی بڕیاری دونیا باس له داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه به سیسته‌می دیكتاتۆری و سه‌ركوتكه‌ری وه‌كو ئه‌وانه‌ی بینیومانن، داعش ته‌واویش بێت كوڕی داعش دێته كایه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه له‌م وڵاتانه هه‌یه، ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه فاشیلانه، داعش و دوای داعشیشت بۆ دێنێته كایه‌وه، بۆیه به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه له‌وانه‌یه بابه‌تێك بێت زۆر هه‌ڵگبرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م مه‌سه‌لانه كۆمه‌ڵێك ئامرازی گرنگی كوردستان هه‌یه بهێنرێته كایه‌وه له‌وانه ئه‌م نموونه جوانه و به‌ها جوانانه‌ی كه هه‌مانه به‌هێزی بكه‌ین و كه‌موكورتییه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
وتیشی: “ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی تری گرنگ بكه‌ین، ڕۆژگارێك بوو كورد وه‌كو توخم و هۆكاری پشێوی و نائارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هاته‌یه كایه‌وه، ئێستاش له‌یادمه ساڵی 2003 له‌كاتی باسكردن له ڕاماڵینی سه‌دام و شه‌ڕی دژی سه‌دام، هاتوهاوار و گله‌یی و نیگه‌رانی ناوه‌نده‌كانی بڕیاری دونیا له‌وه‌بوو كه كورد ده‌بێته مایه‌ی چه‌رمه‌سه‌ری و كێشه و ئاژاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌ركه‌وت له ده ساڵی ڕابردوودا كوردستانی عیراق ئارامترین پێگه‌ی عیراق و باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا دونیای عه‌ره‌بدا بوو، ئه‌م كوردستانه‌ی كه به‌ناوه‌ندی نیگه‌رانی و ئاژاوه ده‌ناسرا له دونیا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت، بۆیه له‌م ئه‌زموونه‌ی ده ساڵه‌ی ڕابردوو سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ی تریشمان هه‌یه، سه‌لماندنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و پێگه‌ی كورد و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مایه‌ی ئارامییه و مایه‌ی پێشكه‌شكردنی نموویه‌كی تری حكومڕانییه كه به‌ڕاستی ده‌توانێت توندڕه‌و و هێزه تاریكخوازه مرۆڤكوژه‌كان رووبه‌ڕووبێته‌وه به نموونه”.
هێماشی به‌وه‌دا كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆمان و هاوكاری خۆمان بۆ چاكسازی و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی حكومڕانی و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركرنی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن، هاوكاریكردنی پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌توانین سوود له‌م ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ی بۆمان هاتووه‌ته‌پێش وه‌ربگرین، وتیشی: “ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبانی بایه‌خی گه‌وره و په‌یامی گه‌وره‌بوو جێگه‌ی ته‌قدیر و پێزانینه، لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم به‌كه‌می وه‌رنه‌گرین كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌م كۆبانێوه هات، لێدانه‌كانی ئه‌مریكا جێگه‌ی پێزانینه، هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، سعودییه‌كان و ئیماراتییه‌كانیش كه به‌شداربوون له لێدانی داعش له كۆبانێ”.
دووپاتیشیكرده‌وه كه “ئه‌ركه‌كانی پێشمان بۆ قۆناغی ئاینده ئه‌ركی گه‌وره‌ن، من هیوادارم بتوانین فۆڕمی كاركردنمان و بیركردنه‌وه‌مان له ئاستی ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه بێت كه له‌ئارادایه، ساته‌وه‌ختێكی مێژووییه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گۆڕانكارییه، سه‌رمایه‌یه‌كی باشمان پێیه، هیوادارم پێكه‌وه به ته‌دبیر بتوانین، باش به‌كاریبهێنن و سه‌د ساڵی داهاتوومان، سه‌د ساڵی ڕێزگرتن بێت له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.
[youtube id=”rhHlAhB6a80″ width=”633″ height=”356″]