پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری حکومەتی عێراق مەکەن، رۆڵەی کورد بەکوشت مەدەن
نوچەنێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد، داواله‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات یارمه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی نه‌دات و هێزی پێشمه‌رگه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌شداری شه‌ڕنه‌كه‌ن، چونكە بەگوتەی ئەو تائێستا به‌غدا ئاماده نیه به‌ئه‌ندازه‌ی خۆبه‌خشه‌كانیش مووچه و یارمه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه بنێرێ.
زانا ڕۆستایی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی، لەکورتە نوسینێکدا، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوا دەکات”به‌هیچ شێوه‌یێك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌شداری شه‌ڕنه‌كه‌ن و ڕوڵه‌ی كورد له‌م شوێنانه به‌كوشت نه‌درێن”.
ئەویش بەهۆی ئەوەی”تائێستا به‌غدا ئاماده نیه به‌ئه‌ندازه‌ی خۆبه‌خشه‌كانی ( حشدالشعبی ) یش مووچه و یارمه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه بنێرێ”.
ڕۆستایی داواش دەکات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان” یارمه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێڕاقی نه‌دات، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو مافه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌سه‌لمێنن”.