رێكەوتنی پارتی و گۆڕان لەسەر پۆستەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرا دەبێت

0

رێكەوتنی پارتی و گۆڕان لەسەر پۆستەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرا دەبێتali

نوچەنێت – تایبەت:

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ئاشكرای دەكات له‌ ماوه‌ی‌ 10 رۆژی‌ داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كان سەبارەت بەحكومەتی حۆجێ هەولێر لەگەڵ سەرجەم لیستەكان، تەواو دەبن و ئه‌نجامی‌ باشیان لێدەكەوێتەوە و به‌شداری‌ هەموو لیسته‌كان پێكده‌هێنرێته‌وه، دەشڵێت، لیستی گۆڕانیش لە پێشەوەی گفتوگۆكانە.

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە 23/6/2014 كە خاوەنی 12 كورسیە بەرێكەوتن لەگەڵ كورسی كۆتاكان و بەبێ بەشداری لیستەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لیستی خزمەت كە لە كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی پێكهاتووە، حكومەتی خۆجێ هەولێری پێكهێنا، نیگەرانی لایەنەكانی لێكەوتەوە، هەرچەندە لایەنەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، چەندین جار لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبونەتەوە بەمەبەستی رێكەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان، بەڵام دوای دوو مانگ لە بەڕێوەچونی كۆبونەوەكان تا ئێستا چوار لایەنەكەی تر، لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر چاوەڕی وەڵامی پارتین بۆ رێككەوتن و یەكلای كردنەوەی پۆستەكان،پارتیش وەڵامی نەداونەتەوە،لە ئێستاشدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كەپارتیە دەڵێت لەماوەی 10 رۆژی داهاتوو كێشەكان چارەسەر دەبن.

عەلی رەشید،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن،ئاشكرای كرد” گفتوگۆكان بەردەوامن و لێك نزیك بوونەوەی زۆر هەیە له‌ نێوان لیسته‌كان،لیستی گۆڕان لە پێشەوەی گفتوگۆكانە،لەگەڵ لیستی خزمه‌ت و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش‌ گفتوگۆكان لەسەر مێزن و ئه‌نجامی‌ باشیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌”.

لەلایەکی ترەوە دكتۆر محەممەد حاجی، بەرپرسی پەیوەندیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەم رۆژانەدا لە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی دا وتی”ئێمە چەند دانیشتنێكمان لەگەڵ پارتی كردوە لەهەولێر و بەشێكی زۆری خاڵەكانمان یەكلای كردوەتەوە و لەداهاتویكی نزیكدا لەگەڵ پارتی دەگەینە رێكەوتن، لەسەر بەشی خۆمان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەپێ ئیستحقاقی هەڵبژاردنمان و ئاگاشم لە رێكەوتنی نێوان یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو نییە لەگەڵ پارتی”. قسەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر پشتراستی قسەكانی محەمەد حاجی دەكاتەوەو دەیسەلمێنێت كە پارتی و گۆڕان بێ لیستەكانی تر گەیشتونەتە رێكەوتن.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر،لە بەشێكی تری لێدوانەكەی راشیگه‌یاند”له‌ ماوه‌ی‌ 10 رۆژی‌ داهاتوودا لەگەڵ هەموو لیستەكان كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامی‌ ته‌واویان ده‌بێت و حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ هه‌ولێر به‌ به‌شداری‌ سه‌رجه‌م لیسته‌كان پێكده‌هێنرێته‌وه و ئەنجومەنەكە چاودێر دەبێت و هەموو لیستەكان لیژنەی تایبەوت بەخۆیان دەبێت بۆ چاودێری كردن و راپەراندنی كارەكان‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com