سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ كرد

0

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ كردmahsum u barzany
نوچەنێت:
سەرۆكی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەوەو باسی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا و کێشەکانی نێوانیان و ڕێگە چارە و هێزەكانی پێشمەرگە و چۆنیەتی رووبەربونەوەی داعیشان كرد.

بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کوردستان”ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ١١ـی ٢٠١٤ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەلاحەدین پێشوازیی لە دکتۆر فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستان و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش تاوتوێ کرا. هەروەها تیشک خرایە سەر پرۆسەی سیاسیی عێراق و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە هەموولایەک پابەندی دەستوور و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان بن، بەڕاشکاوی باسی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا و کێشەکانی نێوانیان و ڕێگەکانی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە کرا”.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ. سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ دەستخۆشیی لە هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە بەم دواییانە لە بەرەکانی شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش سەرکەوتنیان وەدەست هێناوە. هەروەها سەرخۆشی لە کەسوکاری ئەو شەهیدانە کرد کە لەشەڕی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخشیوە”.

سایتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە”بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پێویستیی پاراستنی یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە بوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com