ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان ..كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان دەبێت..هیچ وه‌ره‌قه‌یه‌ك ئیمزا نه‌كراوه
نوچنێت
یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا كۆبونەوە، بەڵام وەک رایانگەیاند، هیچ وه‌ره‌قه‌یه‌ك لەنێوانیان ئیمزا نه‌كراوه و لەکۆبونەوکەشدا باسی پرسی پارێزگاری سلێمانی نەكراوە، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و نه‌خشه رێگایه‌كیش ده‌بێت بۆ كۆی رووداوه‌كان.
به مه‌به‌ستی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوانیان، ئه‌مڕۆ 5-11-2014 شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وی گۆڕان له گردی ده‌باشانی شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاتبون له نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و جەلال جەوهەر و ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم.
له یه‌كێتییش، هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قادر حەمە جان و مەلا بەختیار و عومەر فەتاح و دلێر سەید مەجید.
دوای به‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ریه‌ك له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایانگه‌یاند كه “كۆبونه‌وه‌كه‌یان دۆستانه‌و به ئامانجی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بووه”.
سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوتەوە، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند”كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش بوو، ئه‌و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌ی كه ئێمه پێشتر وتبومان ده‌یتوێنینه‌وه، توانمانه‌وه و گه‌شبینین به كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هیچ وه‌ره‌قه‌یه‌ك ئیمزا نه‌كراوه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و نه‌خشه رێگایه‌كیش ده‌بێت بۆ كۆی رووداوه‌كان.
سه‌باره‌ت به پرسی پارێزگاری سلێمانی، وتی”له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا باس نه‌كراوه”.
لای خۆشیه‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند”كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه بوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی و هه‌وڵدان بۆ چاككردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و نێوانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه گرنگه‌ی كوردستان و عیراقدا”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش به‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌دا دێت، تا چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان ده‌كرێت و به ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كان باش ده‌كرێن.