بەرپرسێكی پارتی: موفتی و بەرپرسی دادگەی شەرعی داعش لەگەڵ 51 كەسی تر لە مووسڵ كوژران
نوچەنێت:
بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، ئاشكرای رایگەیاند، لە پارێزگای مووسڵ لە ئاكامی بۆردوومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە، موفتی و بەرپرسی دادگەی شەرعیی داعش كوژرا.
سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە” ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە مووسڵ، مۆڵگەكانی داعشیان بە سەختی بۆردوومان كردووە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون”.
مەموزینی، ئاشكرای كرد”لە ئاكامی ئەو بۆردوومانەی فڕۆكە جەنگییەكاندا، 52 داعش كوژراون، كە یەكێك لەوانە موفتی و بەرپرسی دادگەی شەرعیی داعشە، بە ناوی (ئوسامە عەبدولوەهاب ئەلتائی)”.
ناوبراو ئەوەیشی خستە ڕوو” كە هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ، دوو ئافرەتیان گوللەباران كردووە، كە دژایەتیی تیرۆریستانیان كردووە”.
