سەنتەرێكی گەورەی ستاندارد بۆ داڵدهدانی ئافرەتان لە كوردستان دەكرێتەوە
نوچەنێت – هەولێر:
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی كوردستان،ئاشكرای دەكات، سەنتەرێكی سەرەكی ستاندارد بۆ ئەو ئافرەتانە دەكەنەوە كە تووشی كێشە كۆمەڵایەتیەكان دەبن و پەنا بۆ شەڵتەرەكان دەبەن تێیدا پرۆژەو پرۆسەی پێگەیاندن و چاككردنەوەی كەسایەتیان لەبەرچاودەگیرێت و ئافرەتەكان فێری كار دەكرێن و لە خوێندنیشدا بەردەوام دەبن و دانابرێن.
بهپێی راگهیهندراوێكی وهزارهتی كاروكاروباری كۆمهڵایهتی حكومهتی ههرێم كه وێنهیهكی بۆ (نوچەنێ)نێردراوه،ئەوە هاتووە”پێش نیوەرۆی ئەمرۆ سێ شەممە 4/11/2014 لە دیوانی وەزارەت لە شاری هەولێر , محمد قادر هاودیانی, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پێشوازی كرد لە رێكخراوی IMC بۆ تەندروستی نێودەوڵەتی“.
لە راگەیەنراوەكە ئاماژە بەوەش كراوە”گیراڵد ئیڤانز، بەرێوبەری دەستەی تەندروستی نێودەوڵەتی رایگەیاند كە مەبەستی سەردانیكردنەكەیان یارمەتیدان و پێشكەشكردنی بەرنامەی تایبەتی تەندروستیە بۆ شەڵتەرەكانی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و داواشی لە وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كردوە كە پێویستیەكان بخەنە روو بۆ رێكخراوەكەیان بۆ ئەوەی لەگەڵا چەند رێكخراوێكیتری نێودەوڵەتی هاوكاری بكەن و پێویستیەكان لە رووی تەندرووستی بۆ ئافرەتان دابین بكەن“.
لای خۆشیەوە محمد هاودیانی, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەڵوێست و كاری دەستەكەی بە گرنگ زانی و رایگەیاند”كە وەك وەزارەت كاری گرنگ بۆ ئافرەتان دەكەن و لە پلانیان دایە شوێنێكی تایبەت و گەورە وەك سەنتەرێكی سەرەكی بۆ ئەو ئافرەتانە بكەنەوە كە تووشی كێشە كۆمەڵایەتیەكان دەبن و پەنا بۆ شەڵتەرەكان دەبەن“.
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكراشی كردووە”سەنتەرەكە ستاندارد دەبێت و تێیدا پرۆژەو پرۆسەی پێگەیاندن و چاككردنەوەی كەسایەتیان لەبەرچاودەگیرێت و ئافرەتەكان فێری كار دەكرێن و لە خوێندنیشدا بەردەوام دەبن و دانابرێن“.
محمد هاودیانی ئاماژەی بەوەش كردوە” كە لە سەنتەرەكەدا بەشە كۆمەڵایەتیەكان دەكرێنەوەو تێیدا پسپۆری بواری كاركردن و تەندروستی و دەروونی و ئایینی تێدا دەبێت , بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتانە لەگەڵا خانەوادەكانیان ئاشتبكرێنەوە , ئەمە جگە لەوەی شوێنێـكی لەم شێوەیە تێیدا پارێزگاریكردنیان ئاسانتر دەبێت“.
لە كۆتاییشدا وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بریاریدا”لە رێگای نوێنەرێكی وەزارەتەوە ئەو دەستەیە پەیوەندیان هەبێت و رێگایان پێ بدرێت سەردانی شەڵتەرەكان بكەن بۆ ئەوەی هاوكاریە تەندروستیەكانیان پێشكەش بكەن“.