فڕۆكەخانەی سلێمانی نەیهێشتووە فڕۆكەیەكی هەڵگری چل تەن چەك و تەقەمەنی بنیشێتەوە
نوچەنێت-ئەلتەغییر
بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەكانی كەناڵی ئەلتەغییری عێراقی، رۆژی 31ی 10 ی ئەمساڵ فڕۆكەكە لە وڵاتی چیكەوە فڕیوە و ویستوویەتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بنیشێتەوە، بەڵام فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رێگەی نیشتنەوەی پێنەداوە.
دواتر فڕۆكەكە بەهۆی بڕانی سوتەمەنییەوە ناچار لە فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی نیشتۆتەوە.
دواتر كاربەدەستانی بەغدا فڕۆكەكە دەپشكنن و دەبینن 40 تەن چەكی سوك و مامناوەند و كەرەستەی دیكەی سەربازی پێیە.
دواتر فڕۆكەخانەی بەغداد پەیوەندی بە نوسینگەی تایبەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەكەن. ئەویش دەستبەجێ فەرمان دەكات بە دەستبەسەرداگرتنی فڕۆكەكە و بارە چەكەكە و دەستكردن بە لێكۆڵینەوە.
دواتر بە ناوبژیوانی باڵیۆزی چیك لە بەغدا، دووشەممە 3ی ئەم مانگە رێگا دەدرێت فڕۆكەكە بگەڕێتەوە چیك، بەڵام بارە چەكەكە لە بەغدا دەستی بەسەرداگیراوە.
دەسەڵاتدارانی بەغدا دەڵێن فڕۆكەكە وەسڵی ساختەی پێبووە كە لەسەری نووسراوە فڕۆكەكە بارە جگەرەی هەڵگرتووە.
