جەعفەری سەردانی ئەنقەرە دەكات ، توركیا: هاریكاری عێراق دەكەین لە شەڕی دژی داعش!

0

jaffariجەعفەری سەردانی ئەنقەرە دەكات ، توركیا: هاریكاری عێراق دەكەین لە شەڕی دژی داعش!

نوچەنێت-تودەیس زەمان

بەپێی راگەیەنراوێكی سێشەممە 4ی نۆڤەمبەری وەزارەتی دەرەوەی توركیا ، ئەو وڵاتە پشتیوانی بۆ عێراق رادەگەیەنێت لە شەڕی دژی داعشدا.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە هەفتەیەدا و لەسەر بانگهێشتنامەی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، لە هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری سەردانی ئەنقەرە دەكات.
بەیاننامەكە دەڵێت سەردانەكەی جەعفەری بۆ ئەوەیە هەردو وڵاتی عێراق و توركیا رووداوەكانی جیهان و ناوچەكە بخەنە بەر باس و لێكۆڵینەوە.
بڕیارە جەعفەری لەم هەفتەیەدا و دوای گەیشتنە توركیا، لەگەڵ هەریەك لە سەرۆككۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆكی پەرلەكان جەمیل چیچەك و سەرۆك وەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو كۆببێتەوە.
لە بەیاننامەكەدا چەند جارێك جەخت كراوەتەوە لەەسرئەوەی توركیا پشتیوانی لە عێراق دەكات لە شەڕی داعشدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com