به‌غدا داوای به‌شداری پێشمه‌رگه ده‌كات و له‌بری نوجه‌یفیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كیكی ده‌كات
له پرۆسه‌ی رزگاكردنی داوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سیل نوجه‌یفی و میلشیای شیعه‌ده‌كرێت
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دانانی پلانه‌كه كێشه ده‌كه‌وێته نێو لایه‌نه عێراقییه‌كان
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل- تایبه‌ت به‌نوچه نێت
شه‌وی دووی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌ربه‌لا، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له مه‌راسیمی عاشورا، حه‌یده‌ر عه‌بادی باسی له بوونی پلانێكی سه‌ربازیي كرد بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ له‌ده‌ست چه‌كداره‌كانی داعش. عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و پلانه پلانێكی عێراقییه و به هاوكاری ئه‌مریكیه‌كان و هاوپه‌یمانان ئه‌نجام ده‌درێت. وتیشی ئه‌وان ته‌نها هۆكارێكن و له‌پێشه‌وه‌ی پلانه‌كه نین.
هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی هه‌واڵ، ئه‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی عه‌بادییان به‌وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵه زانی، كه‌له نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه ئه‌و پلانه ته‌نها دانانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان و به‌پاڵپشتی ئه‌مریكییه‌كان ده‌بێت. رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌مه‌یان له‌ساڵی 2015 ده‌بێت، پێویستیش ده‌كات حكومه‌تی عێراقی رێگه به راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بدات، یاوه‌ری یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پلانه‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه، كه هێزێكی گه‌وره‌ی عێراقی له‌پێشمه‌رگه‌و هێزی میللی و سه‌ربازی پێك بهێنرێت. تا ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه‌رێگه به‌هیچ هێزێكی ئه‌مریكی نادات. لێره‌شه‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت، ئایا كێ و چۆن هێزه عێراقییه‌كان رێكده‌خرێن بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ.
قسه‌كردن و دانانی هه‌ر پلانێك بۆ رزگاركردنی موسڵ، رووبه‌رووی ته‌حدییات ده‌بێته‌وه و چه‌ندین ئاسته‌نگی دێته پێش، له‌وانه كێن ئه‌وانه‌ی به‌شداری رزگاركردنی شاری موسڵ ده‌كه‌ن؟ پرسیارێكی دیكه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پلانه سه‌ربازییه‌كه‌یه، ئایا چ پلانێك بۆ ئه‌و شاره گه‌وره و ئه‌و پانتاییه فراوانه به‌كاردێت بۆ ئه‌وه‌ی رزگاربكرێت؟ به‌تایبه‌تی كه ده‌زانرێت موسڵ دووه‌مین گه‌وره‌شاری عێراقه؟ ئایا چ چه‌كێك له‌رزگاركردنی ئه‌و شاره به‌كاردێت. ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێشمه‌رگه و سه‌ربازی عێراق و چه‌كداریی میللی له‌و پلانه به‌شدار بن، ئه‌مه بێ باسكردنی راوێژكاره ئه‌مریكییه‌كان، ئایا ئه‌و لایه‌نانه ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی پلانه‌كه‌ن؟
ماوه‌یه‌ك قسه له‌سه‌ردانانی پلانێكی سه‌ربازیی ده‌كرێـت، بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ، له‌وانه ماوه‌یه‌ك قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پلانێكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كردووه. عه‌باس به‌یاتی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، باسی له‌وه‌كرد بوو كه لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پلانێكی سه‌ربازیی ئاماده‌كردووه و به‌پێی پلانه‌كه موسڵ رزگارده‌كرێت، به‌یاتی باسی له‌وه كردبوو كه پلانه‌كه به هێزه‌كانی عێراق و پۆلیس و خه‌ڵكی شاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و چه‌ندین چه‌كی قورسی تێدا به‌كاردێت كه یه‌كه‌مجار له‌عێراق به‌كاربێن.
سه‌ره‌رای ئه‌مه، باس له‌دوو جۆر پلانی دیكه ده‌كرێت، كه ته‌نها خوێندنه‌وه‌یان به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و ناكۆكیه‌ی كه‌ده‌كرێت له داهاتوودا له‌كاتی رزگاركردنی موسڵ و دوای رزگاركردنی موسڵ رووبه‌رووی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بێته‌وه. وه‌ك ده‌زانرێت موسڵ له‌رووی ئایین و نه‌ته‌وه‌وه له‌چه‌ندین پێكهاته پێكهاتووه، له‌وانه كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كه‌لدانی و ئاشووری. له‌رووی ئایین و ئایینزاشه‌وه له شه‌به‌ك و شیعه و ئیزدی و سوننه و مه‌سیحی پێكهاتووه. له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، نوێنه‌رانی شاری موسڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شار كیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگای موسڵ ئاماده‌نه‌بوو. به‌ڵكو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاماده‌بوو، كه ئه‌ویش كورده و له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه. ته‌نها ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی دا چه‌ندین ناره‌زایی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن توركمان و عه‌ره‌به‌كانی شاره‌كه. تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌وكه‌سانه به نوێنه‌ری خه‌ڵكی موسڵ نه‌زانرێت. هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كرێت وه‌ك باكگراوه‌ندێك سه‌یر بكرێت، كاتێك باسی ئه‌و پلانه ده‌كرێت گوایه ئه‌سیل نوجه‌یفی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات کەبریاره موسڵ رزگار بكات. هه‌ڵبه‌ته هه‌واڵی ئه‌و پلانه هه‌ر زوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی ره‌تكرایه‌وه. چونكه ئه‌سیل نوجه‌یفی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت ئاسانكاری بۆ داعش كردووه به‌وه‌ی زوو شاره‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و هه‌ولێر رایكردووه. بۆیه حكومه‌تی به‌غدا به‌وه رازی نابێت كه‌سێكی وه‌ها بكرێته سه‌رپه‌رشتیاری پلانی رزگاركردنی شاری موسڵ. باس له‌وه‌ش ده‌كرێت گوایه ناته‌باییه‌ك له‌نێوان ئه‌مریكی و عێراقییه‌كان هه‌بووه، له‌سه‌ر بابه‌تی دانانی نوجه‌یفی بۆ ئه‌وكاره. هه‌رچه‌نده نوجه‌یفی له‌وباره‌یه‌وه ته‌نها سه‌رنجی ئه‌وه‌ی داوه” ده‌بێت په‌له بكرێت بۆ رزگاركردنی ئه‌و شاره، چونكه داعش شاره‌كه‌ی كردۆته زیندانێكی گه‌وره”.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به سه‌رپه‌رشتیاری نوجه‌یفی رازی نه‌بێت، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ خۆدوورگرتن له‌هه‌ر حه‌ساسیه‌تێك باس له دوورخستنه‌وه‌ی هێزه میلیشیاكانی شیعه ده‌كرێت، له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك كه بۆ رزگاركردنی موسڵ ئه‌نجام ده‌درێت. رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست، ئەوەداخاتەڕوو ئه‌و پلانه‌ی به‌غدا ئاماده‌ی كردووه، پێویستی به‌هێرشكردنی سێ فرقه‌ی سه‌ربازی هه‌یه، كه له‌چه‌ند مانگی داهاتوو دروست ده‌كرێت. به‌پێی لێدوانی به‌رپرسه‌كان كه هه‌ر رۆژنامه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ركردۆته‌وه، هێزه میلیشیاكانی شیعه یه‌كێك ده‌بێت له‌و ته‌حه‌دیانه‌ی رووبه‌رووی پلانه‌كه ده‌بێته‌وه. بۆیه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست لێدوانی ئه‌نتۆنی بلینكینی جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی بڵاوكردۆته‌وه، كه‌دەڵێتده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ی شیعه، یان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و یانیش له‌ناوچه‌كانی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه پاشكشه‌یان پێ بكرێت.
كه‌واته ده‌بێت هێزه‌كان نه شیعه بێت ونه سوننه، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت هێزێكی عێراقی دوور له‌تایفی دروست بكرێت؟. به‌رپرسێكی لۆكاڵی كه لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست داوه و ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه و تویه‌تی”له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پاككردنه‌وه‌ی موسڵ له‌داعش، ناكۆكی كه‌وتۆته نێوان ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراقی” هه‌روه‌ها ده‌شڵێ”پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه هێزێك له پۆلیسی ناوخۆ و خۆبه‌خشه‌كانی دانیشتوانی شاره‌كه ئاماده‌بكرێت، كه ئه‌سیل نوجه‌یفی سه‌ركردایه‌تی بكات، وه‌ك ده‌شزانرێت نوجه‌یفی یه‌كێك بووه كه زوو له‌به‌رامبه‌ر داعش رایكردووه” سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ” حكومه‌تی عێراق به‌ره‌هایی ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه، بەنیازە سوپا ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام بدات. بۆیه ده‌یه‌وێت هێزێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده بكات. به‌تایبه‌تیش حكومه‌ت ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، دوای داعش گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست وه‌ك چه‌كدارانی نه‌قشبه‌ندی و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به به‌عسه‌وه هه‌یه”. له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌شی ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ” هاوپه‌یمانێتی شیعه متمانه به‌ئه‌سیل نوجه‌یفی ناكه‌ن، به‌دوای به‌رپرسی دیكه ده‌گه‌ڕێن دانوستانی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، یه‌كێكیش له‌وان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وایه، كه به‌شار كیكیه و كوردەو له‌پارتی دیموكراتی كوردستانە”.
ئه‌گه‌ر له‌رووی ئیدارییه‌وه حكومه‌تی به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بكات كه كورده، ئه‌وا له‌رووی پلانی سه‌ربازییه‌وه به‌فه‌رمی داوای هاوكاریان له‌پێشمه‌رگه كردووه، دوێنێ وه‌زیری به‌رگری عێراقی سه‌ردانی هه‌ولێر كرد و به‌فه‌رمی داوای له حكومه‌تی كوردستان كردووه هاوبه‌شی له‌رزگاركردنی موسڵ بكاته‌وه. وه‌زیره عێراقییه‌كه باسی له‌وه كردووه كه ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه! وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها ئه‌وه بووه كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌درێته سه‌رۆكی هه‌رێم؟ به‌ڵام ئایا كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌و كاته چۆن ده‌بێت؟ جه‌بار یاوه‌ر بۆ راگه‌یاندن باسی له‌وه كردووه كه سێ فرقه بۆ رزگاركردنی موسڵ دروست ده‌كرێت و وه‌زیری به‌رگری عێراقیش باسی له‌وه كردووه كه پشكی پێشمه‌رگه له‌و چه‌كه نوێیانه ده‌درێت كه بریاره بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌عێراق بدرێت.
وه‌ك ده‌زانرێت، كورد ماوه‌یه‌ك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هەیە، كه ده‌كرێت له‌رزگاركردنی موسڵ زیندوو بكرێته‌وه. له‌وانه مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی پێشمه‌رگه و بابه‌تی مادده‌ی سه‌دوچل. سه‌رۆكی هه‌رێم به زاره‌كی له‌كاتی كه‌وتی موسڵ و راكردنی هێزه‌كانی عێراق و شوێنگرتنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه وتی” مادده‌ی 140 جێبه‌جێ كرا” به‌ڵام ئایا دوای رزگاركردنی موسڵ چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه چی ده‌بێت، كه له‌ژێر سه‌قفی ماده‌ی 140 دان. له‌رووی سه‌ربازیشه‌وه ماوه‌یه‌كە پێشمه‌رگه به‌رگری له‌و ناوچانه ده‌كات. هه‌ر ئه‌مرۆش مه‌سرور بارزانی له برۆكسل، باسی رزگاركردنی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وای كردووه، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها باسی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌وان جارێ ناتوانن خه‌ڵكه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه زێدی خۆیان، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت بابه‌تی به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه له‌موسڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه نوێیه و تا ئێستا كورد خۆی بۆ ئاماده نه‌كردووه، ئه‌گه‌رچی كورد له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌دایه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی به‌شداركردنی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، دوور نابێت له‌داوای ئیستحقاقی سیاسی و كارتی فشار بۆ سه‌ر به‌غدا. كه ئه‌مه‌ش ته‌حه‌دییه‌كی دیكه‌ی به‌رده‌م پلانه‌كه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌بێت.