سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان : کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق و سوریا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی داعشە

0

سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان : کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق و سوریا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی داعشyousif55
ئەگەر کێشەکانی عێراق چارەسەر نەکرێت، دەیان گروپی تیرۆرستی تر دروست دەبێت
نوچەنێت – هەولێر:
لەبارەی شەڕ دژ بە تیرۆرستان وکێشەکانی عێراق و سوریاوە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق و سوریا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی درووستبوونی داعشە، دەشڵێت، ئەگەر کێشەکانی عێراق چارەسەر نەکرێت، دەیان گروپی تیرۆرستی تر دروست دەبێت.

د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی شەڕی دژ بە تیرۆرستان وکێشەکانی عێراق و سوریا، دەڵیت: کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق و سوریا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی درووستبوونی داعش، جا ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە جدی هاوکارمان نەبێت لەچارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی عێراق و سوریا، دەیان گروپی تری تیرۆرستی درووست دەبێت.!

ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی پێشوازیکردنی بوو، لە شاندێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمان و هەردوو فراکسیۆنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئیتاڵیا و باڵوێز و کونسوڵی ئەو وڵاتە لە عێراق و هەرێمی کوردستان. شاندەکە بەسەرۆکایەتی فابرزیۆ چیکیتۆ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و چەند پەرلەمانتارێکی لیژنە جیاوازەکان پێکهاتبوون.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، فابرزیۆ چیکیتۆ سەرۆکی شاندەکە، لەبارەی هاتنەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان وتی : شاندەکە پێکهاتووین لە پەرلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئیتاڵیا، ئێمە لە وڵاتەکەماندا لەسەر زۆر پرس و کێشە جیاوازیمان هەیە، بەڵام لە بارەی پرسی هاوکاریکردنی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بۆچوونمان وەک یەکە، چونکە ئەمڕۆ پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرەی دیموکراسیخوازانی دونیا جەنگ دژ بە تیرۆرستان دەکات.

دواتر ئەندامانی شاندەکە هەریەکە و بۆچوونی خۆی لەبارەی شێوازی هاوکاریکردنی وڵاتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

پاشان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سوپاسی هاوکارییەکانی پەرلەمان و حکومەتی ئیتاڵیای کرد، داوای لەشاندی میوانکرد لە بواریی سەربازیی و کۆمەکی مرۆیی هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن، بەتایبەتیش ئێستا بەرەو وەرزی سەرما و زستان دەڕۆین، ئاوارەکان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە و پیویستییان بە هاوکاری خێرا هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com