كۆمەڵی ئسلامی: ئیمام حوسێن موڵكی هەموانە و هەركەس موزایدە بكات بۆ مەبەستی سیاسییە

0

كۆمەڵی ئسلامی: ئیمام حوسێن موڵكی هەموانە و هەركەس موزایدە بكات دورە لەڕاستی و بۆ مەبەستی سیاسییەdara 

 نوچەنێت:

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، “كۆمەڵێك فاسق و ستەمكار و دنیا ویست (ئیمام حوسێن)یان شەهید كرد، دەشڵێت، ئیمام حوسین موڵكی هەموانە و هەركەس موزایدە بكات بۆ مەبەستی سیاسییە، چونكە زامی شەهادەتی لەدڵی هەموو باوەڕدارانی راستەقینەیە.

عاشورا،ئه‌و رۆژه‌یه‌ كە(ئیمامی حوسێنی كوڕی عه‌لی)تێدا شەهیدكرا‌ له‌ جه‌نگی كه‌ربه‌لا.

دارا محەممەد ئەمین،ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵای ئیسلامی،سەبارەت بە رۆژی ئاشوڕا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك،پۆستێكی بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”ئەمڕۆ یادی شەهید كردنی (ئیمام حسین كوڕی ئیمام عەلی) یە خوا لێیان رازی بێت، كۆمەڵێك فاسق و ستەمكار و دنیا ویست شەهیدیان كرد،ئەوانەش كەبەڵێنیان پێدا وەرە بۆ كوفە لە عێراق بەیعەتت پێ ئەدەین ئامادەنەبوون بەرگری لێ بكەن و پەشیمان بونەوە، ریسوایش بۆ ئەوان و بكوژانی،حسین پێشەوای موسڵمانان و گەورەی لاوانی بەهەشت و خۆشەویستی هەمووان”.

ئەندمەكەی سەركردایەتی كۆمەڵ،جەخت لەوەشدەكاتەوە”ئیمام حسین موڵكی هەموانە و هەركەس مزایدە بكات دورە لەڕاستی و بۆ مەبەستی سیاسییە چونكە زامی شەهادەتی حسین لەدڵی هەموو باوەڕدارانی راستەقینەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com