وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكی به فه‌رمی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی بكوژه‌كه‌ی ئوسامه بن لادن ده‌رده‌خات و كه بریاره له فیلمێكی دیكیۆمێنته‌ری ده‌ربكه‌وێت
كه‌ناڵی فۆكس له‌پرۆگرامی دایه زنجیره‌یه‌كی دیكیۆمێنته‌ری به‌ناوی ” ئه‌و پیاوه‌ی ئوسامه‌ی كوشت” نمایش بكات. هه‌رچه‌نده په‌خشنه‌كراوه به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكی له‌سه‌رزاری وته‌بێژه‌كه‌ی به‌فه‌رمی نیگه‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئه‌و پیاوه نیشان داوه. گوایه باس له‌وه ده‌كرێت دیالۆگێكی بكوژه‌كه‌ی ئوسامه بن لادن له دیكیۆمێنته‌رییه‌كه دایه. تا ئێستا په‌نتاگۆن نایه‌وێت هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه بڵاو بێته‌وه كه به‌شدارییان له‌كوشتنی ئوسامه بن لادن كردووه