بارزانی: تائێستا 200 كورد په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه كردووه و زۆربه‌یان ناسراون
نوچەنێت
مەسرور بارزانی ئاشكری دەكات، تائێستا 200 كورد په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه كردووه و زۆربه‌یان ناسراون، دەشڵێت،بارودۆخی به‌ره‌كانی شه‌ڕ باشن،زۆر له‌و شوێنانه‌ی پێشتر داعش داگیری كردبوون، پێشمه‌رگه توانیویه‌تی رزگاریان بكاته‌وه ته‌نیا گیروگرفتێك، كه هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی چه‌كی پێشكه‌وتووە.
مەسروور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان،لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی” الشرق الاوسط” کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو کراوەتەوە،ئ ەوە دەخاتەروو”بارودۆخی به‌ره‌كانی شه‌ڕ باشن،زۆر له‌و شوێنانه‌ی پێشتر داعش داگیری كردبوون،پێشمه‌رگه توانیویه‌تی رزگاریان بكاته‌وه. وره‌ی پێشمه‌رگه زۆر به‌رزه، توانیومانه به‌سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه زاڵ بین، كه له سه‌ره‌تاوه هه‌بوون“.
بارزانی دەڵێت ”بارودۆخی پێشمه‌رگه زۆر باشه ته‌نیا گیروگرفتێك، كه هه‌یه،مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی چه‌كی پێشكه‌وتووه،ئێمه پێویستیمان به چه‌كی قوڕسی وه‌ك تانك،زرێپۆش،تۆپی دوورهاوێژ، هه‌لیكۆپته‌ر و ئامێری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌كی دژه‌تانك هه‌یه“.
مەسروور بارزانی،ج ەخت لەوەشدەكاتەوە کە”ئه‌و چه‌كه‌ی ئێستا له به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، هه‌مووی چه‌كی كۆنن،كه پێشترسوپای رژێمی پێشووی عێراق هه‌یبوون،تا ئێستا ئه‌و چه‌كانه‌ی له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه گه‌یشتوون ته‌نیا چه‌كی مامناوه‌ندی و ته‌قه‌مه‌نییه،جگه له‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كه هه‌ندێ موشه‌كی دژه تانك بوون، شتێكی دیكه‌ی ئه‌وتۆ نه‌هاتووه، كه بتوانێ هاوسه‌نگی به‌ره‌كان به به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه دابشكێنێ“.
ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم دەشڵێت”توركیا وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ و لایه‌نێكی به‌شدار له گه‌شه‌ی ئابووری، چاوه‌ڕێی لێ ده‌كرا له‌رووی سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌وه پشتگیریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكات، به حوكمی ئه‌وه‌ی هاوسنووره نزیكترین لایه‌ن بوو، كه ده‌یتوانی به خێرایی هاوكاریی سه‌ربازی بگه‌یه‌نه‌ته هه‌رێم“.
مەسروور بارزانی، ژماره‌ی ئەو كوردانەی چونە ناو داعش ئاشكرادەكات و دەڵێت”زۆربه‌یان ناسراون ده‌وروبه‌ری 200 كه‌سێك ده‌بن. هه‌ندێك له‌وانه پێشتر له سووریا له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كوژراون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان ماون و به‌رده‌وامن.ئه‌گه‌ر گومان بكه‌ین یه‌كێك بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته ناو داعش قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێ بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ی لێ بگیرێ،مه‌ترسییه‌كانی ده‌خرێته به‌رچاو، ئه‌وه‌شی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕوات به‌پێی یاسا رێگری لێ كراوه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و روبه‌ڕووی یاسا بووەته‌وه. ئه‌وانه‌ی په‌شیمانیش بوونه‌ته‌وه دیسان به رێگه یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. ئه‌وانه‌شی هه‌ر له‌گه‌ڵ داعش ماونه‌ته‌وه و گوێیان به هیچ ئامۆژگاریه‌ك نه‌داوه، به‌پێی یاسای وه‌ك تیرۆریست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ“.
سەبارەت بەهاوكاری عێراق له‌م شه‌ڕه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان كەله چ ئاستێكدا بووە، بارزانی رایدەگەێنێت” شتێكی وام نه‌بینیووه، كه شایه‌نی باسكردن بێت به‌داخه‌وه به‌غدا ده‌بوایه زۆر زیاتر له‌وه‌ی هه‌یه پێشكه‌ش بكات. حكوومه‌تی عێراق هه‌موو ساڵێك به‌ناوی بودجه‌ی سیادی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بودجه ته‌رخان ده‌كات بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات. ئێستا ده‌بوایه به‌شێك له‌و ئیمكاناته بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر خه‌رج بكات، ده‌بوایه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به شێوه‌یه‌كی خێراتر و زیاتر بۆ پێشمه‌رگه دابین بكات، به‌ڵام هیچ شتێكی له‌مجۆره‌مان نه‌بینیوه“.
بارزانی چوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی بەبڕیارێكی گرنگد دەزانێت و دەڵێت” شه‌ڕكردن دژی تیرۆر خۆی گرنگه، به حكومی ئه‌وه‌ی هاوخوێن و هاوره‌گه‌زین، ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، خه‌ڵكی كۆبانێش كوردن و كه‌وتونه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان، كه سنووریان به‌زاندووه و هیچ رێزێكیان بۆ سنوور نه‌هێشتۆته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی جیاواز گه‌یشتوونه‌ته یه‌كدی و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵ داعشه له زۆر وڵاتانی دنیا هاتوون و شه‌ڕی ئێمه ده‌كه‌ن،جا لێره بێت یا له كۆبانێ ئه‌مه له خۆیدا هه‌ستی هه‌ر مرۆڤێكی ئازاد ده‌جولێنێ به‌رگری له نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات و به‌رگری له دیموكراسی و ئازادی بكات و به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ یارمه‌تی خوشك و برایانی خۆی بدات. ئه‌وان رێز له سنوور ناگرن. بێگومان ئێمه‌ش به‌هانای خوشك و برایانی خۆمانه‌وه ده‌چین و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ ده‌یكه‌ین جا له كۆبانێ بێت یا له شوێنێكی دیكه،چوونی هێزی پێشمه‌رگه له رووی مه‌عنه‌وی كاریگه‌ری هه‌یه، كه له مێژوودا له‌وانه‌یه كه‌موێنه بێت. هه‌رچه‌نده پێشتریش له مێژووی كورددا ئه‌مه كراوه، به‌ڵام به‌م شێوه‌ی كه ئێستا ئه‌م یه‌كده‌نگی و پشتگیرییه له‌ناو رێزه‌كانی كوردا هه‌یه، نه‌بووه“.