سەرۆكی چیچان: چیچانییەكانی ناو داعش لە ئەوروپا ژیاون
نوچەنێت-دەنگی روسیا
سەرۆكی چیچان رەمەزان قادیرۆف لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، رەمەزان قادیرۆف سەرۆكی چیچان دەڵێت ئەوروپی و ئەمریكاییەكان دەیانەوێت وا پیشان بدەن كە خەڵكی چیچان توندڕەو و تیرۆریستن، بەوەی هەبوونی چیچانییەكان لە ریزەكانی داعش زەق دەكەنەوە.
قادیرۆف باس لە كۆبوونەوەیەكی خۆی دەكات لەگەڵ موفتی سوریا شێخ ئەحمەد حەسسون، كە لەو كۆبوونەوەیەدا موفتی سوریا بانگهێشتنامەی بەشار ئەسەدی داوەتە قادیرۆف بۆ سەردانی دیمەشق.
قادیرۆف لە پۆستەكەیدا دەڵێت “موفتی سوریا ئاماژەی بە لێدوانی رۆژئاواییەكان كردووە كە باس لە چوونی چیچانییەكان دەكەن بۆناو داعش، بەڵام سورییەكان لیستێك لە كوژراو و دەستگیركراوی چیچانییان لایە كە زۆربەیان لە رۆژئاوا ژیاوون ئیدی یان لە رۆژئاوا لەدایك بوون یاخود 20 ساڵ دەبێت چیچانیان بەجێ هێشتووە. رۆژئاواییەكان بۆ ئەوە ئەم كارە دەكەن هەتا وای پیشان دبەن كە گەلی چیچان توندڕەو و تیرۆریستن، لەكاتێكدا لە دەیان وڵاتەوە خەڵك روی كردۆتە ریزەكانی داعش. دەبێت بزانین مەبەستی رۆژئاوا ئەوەیە مسوڵمانان لەناویەكدا بدەن بە شەڕ. ئێمە لە كۆماری چیچان شكستمان بە وەهابی و تیرۆریستەكان و هەرگیز ناهێڵین جارێكی دی سەر دەربێننەوە”.
