ئیتاڵیا 280 سەرباز دەنێرێتە كوردستان
نوچەنێت-ئاژانسەكان
دووشەممە 3ی نۆڤەمبەر وەزارەتی بەرگری ئیتاڵیا رایگەیاند كە ئەو وڵاتە بە نیازە 280 سەرباز بنێرێتە هەرێمی كوردستان بۆ هاریكاریكردن لە شەڕی دژی داعشدا.
رۆبێرتا بینونی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا وتویەتی “هێشتا ئەو 280 سەربازە خاكی ئیتاڵیایان بەجێ نەهێشتووە، بەڵام ئێمە داوامان كردووە ئەو سەربازانە لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار ببن و ئێستا لەكارداین تا شوێنی كاركردنەكەیان بە وردی دیاری بكەین”.
شیاوی وتنە 21ی ئابی ئەمساڵ سەرۆ وەزیرانی ئیتاڵیا ماتیۆ رینتزی سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبووەوە و جەختی كردەوە لە پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا.