فڕۆكەكانی كەنەدا یەكەمین هێرشیان بۆسەر داعش ئەنجامدا

0
canada

فڕۆكەی كەنەدایی لەجۆری (CF-18)

فڕۆكەكانی كەنەدا یەكەمین هێرشیان بۆسەر داعش ئەنجامدا

نوچەنێت-دۆیچەڤیللە

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی دۆیچەڤیلەی ئەڵمانی، رۆژی دووشەممە 3ی نۆڤەمبەر فڕۆكەكانی كەنەدا لەجۆری (CF-18) یەكەمین هێرشی خۆیان بۆسەر چەكدارانی داعش ئەنجامداوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە كە زانیارییەكانی لە راگەیەنراوێكی نوسینگەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیاوە وەرگرتووە، فڕۆكە كەنەدییەكان قورسایی 500 رەتڵ بۆمبیان بە لەیزەر ئاراستەی بنكە و بارەگاكانی داعش لە دەوروبەری شارۆچكەی فەللوجەی پارێزگای ئەنبار كردووە و دوای 4 كاتژمێر سوڕانەوە بەسەر ناوچەكەدا گەڕاونەتەوە فڕگەكانی خوێن لە كوێت.
شیاوی وتنە مانگی پێشوو كەنەدا راگیەیاند كە بەشداری شەڕی دژە داعش دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش شەش فڕۆكەی جەنگی لە جۆری CF-18 و فڕۆكەیەكی لەجۆری CF-150 و دو فڕۆكەی هەواڵگری و چاودێری لەجۆری CP-140 ی ئامادەكرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com