وه‌زیری به‌رگری و سوپاسالاری سوپای عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر ، له‌گه‌ڵ بارزانی و وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆ‌بووه
نوچه‌نێت:
وه‌زیری به‌رگری و سوپاسالاری سوپای عێراق به یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌و سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و چۆنێتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش گفتوگۆیان كرد.
جه‌بار یاوه‌ر ، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یان]”ئه‌مڕۆ خالید عوبه‌یدی وه‌زیری و به‌رگری بابه‌كر زێباری سوپاسالاری حكومه‌تی عێراق و وه‌فدێكی هاوڕێيان كه پێكهاتبوون له چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی له‌رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه شاری هەولێر”.
ئاشكراشی كرد”دواى پشكی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمیان له‌وه‌فده‌كه كردوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كردوه‌ته‌وه”نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له د. خالد ئه‌لعوبه‌یدى، وه‌زیرى به‌رگریى عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى عیراق و به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگیى ئاسایشى ئه‌مه‌ریكى له عیراق و پارێزگارى مووسڵ و چه‌ند ڕاوێژكار و به‌رپرسیارێكى سه‌ربازیى عیراقى و ئه‌مه‌ریكى پێكهاتبوو”.
به‌پێ هه‌واڵه سایته‌كه”له دیدارێكدا كه وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌ى بوو، داكۆكى له‌سه‌ر هوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق كرایه‌وه و وه‌زیرى به‌رگریى عیراق ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستاندا به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و به‌تایبه‌تى تیشكى خسته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى زوممار و ره‌بیعه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه و ده‌رهێنانى ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى تیرۆرستانى داعشدا، به هه‌نگاوێكى گرنگ و مایه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشى له قه‌ڵه‌م دا”.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌و، پێشمه‌رگه‌ى كوردستان وه‌ك به‌شیك له سیسته‌مى به‌رگریى عیراق ده‌بینێ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى كێشه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش هیواى خواست سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى شاندى هه‌ریمى كوردستان بۆ به‌غدا، ببێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى هه‌موو كێشه‌كان. هه‌روه‌ها باسى له پێویستیى به‌هێزكردنى تواناكانى سوپاى عیراق كرد و ڕایگه‌یاند ئێستا سوپا له دۆخى به‌رگرییه‌وه چووه‌ته دۆخى هێرشبردن”.
به‌پێ سسایته‌كه”له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وش و پشهاته سه‌ربازییه‌كان و گرنگیى به‌شداریپێكردنى هۆزه‌كانى عیراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستاندا و دروستكردنى هێزى به‌رگرى نیشتمانى له گه‌نجانى ناوچه جیاجیاكانى عیراق تاوتوێ كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه دروستكردنى هێزى ناوچه‌یى له هۆز و خێڵه‌كان بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى جه‌نگى دژى تیرۆر پێویسته و گاریگه‌ریى باشى له‌سه‌ر گۆڕینى هاوكێشه‌ى سه‌ربازى له‌سه‌ر زه‌وى ده‌بێت”.
ڕۆڵى هاوپه‌یمانان له جه‌نگى دژى داعشدا ته‌ورێكى دیكه‌ى قسه و باسى دیداره‌كه بوو، تیایدا ستایشى هێرشه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانى داعش كرا، كه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى كردووه‌ته سه‌ر جموجۆڵ و گواستنه‌وه‌ى هاتوچۆى ئه‌وان و سیسته‌مى پشتیوانیى سه‌ربازیى ئه‌وانى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو په‌ك خستووه.
به‌پێ هه‌واڵی سایته‌كه‌لاى خۆیه‌وه” نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان و خۆشحاڵى به سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگریى عیراق و شاندى یاوه‌رى، دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌ریى هێرشه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له دژى پێگه و مۆڵگه‌كانى داعش، به‌ڵام ئه‌و هێرشانه به ته‌نیا به‌س نین و شه‌ڕى دژى تیرۆر پێویستى به گۆڕینى ستراتیژى هه‌یه و ده‌بێ هێزه‌كانى سه‌ر زه‌وى و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیش له‌گه‌ڵ بۆمبارانه سه‌ربازییه‌كاندا، به‌هێز بكرێن و چه‌ك و تفاقى پێویستیان بۆ دابین بكرێت”.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ڕۆڵى به‌شداربوونى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانى له هاوپه‌یمانیى نیوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆردا به گرنگ و كاریگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌بوونى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه‌دا كاریگه‌ریى زۆرى ده‌بێت. ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراقیش، ڕایگه‌یاند: ئێمه به گه‌شبینییه‌وه سه‌یرى دواڕۆژى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.