موفتی میسر كاتی دەستپێكردنی قیامەتی راگەیاند
نوچەنێت-ئاژانسەكان
عەلی جومعە موفتی پێشوی میسر دەڵێت نیشانە گەورەكانی قیامەت هاتوونەتەدی.
جومعە وتویەتی نیشانەی گەورەی یەكەم وشكبونی باخە خورماكانی شامە كە هاتۆتەدی، نیشانەی جووەمیش نزمبوونەوەی ئاستی دەریاچەی تەبەرییەیە، ئەوەش بە وتەی ئەو هاتۆتە دی و هەڕەشەی كەمئاوی لە ئیسرائیل دەكات و هۆكاری ئەوەش كە ئیسرائیل چوە باشوری لوبنان ئەوەبوو رێڕەوی رووباری لیتانی لابدات و ئاوەكەی بەرەو دەرچیاچەكە لابدات تا دەریاچەكە پڕ ئاو ببێتەوە.
بە وتەی موفتییە میسرییەكە نیشانەی سێیەمیش نزمبوونەوەی ئاستی ئاوی عەین زوغرە لە ئوردن كە بە هەمان شێوە ئەویش هاتۆتەدی.
عەلی جومعە دەڵێت نیشانە بچوكەكانی هاتنی قیامەتیش باس لە بڵاوبوونەوەی بەدرەوشتی دەكەن لەەسر زەوی، بەجۆرێك خەڵكی وەك حاڵەتێكی ئاسایی بۆی دەڕوانن.